قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



١٠٧ ١٠٧


ﭿ ١٠٨ ١٠٨

١٠٩ ١٠٩
Surah Header

ﭦﭛﭣﭤ
١ ١
٢ ٢



٣ ٣
٤ ٤

ﯿ ٥ ٥
221
سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 107

وَإِن يَمۡسَسۡكَ ٱللَّهُ بِضُرّٖ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَۖ وَإِن يُرِدۡكَ بِخَيۡرٖ فَلَا رَآدَّ لِفَضۡلِهِۦۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۚ وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ١٠٧

هەر كاتێك بەندە بەبەڵگەی یەكلا كەرەوە ئەوەی بۆ ڕوون بویەوە كەبەخشینی ناز ونیعمەتەكان ولابردنی ناخۆشی وسزا وناڕەحەتییەكان وچاكە وچاكەكاری ولابردنی خراپەكان ونەهێشتنی خەم وخەفەتەكان تەنها بەدەست پەروەردگارە وهیچ دروستكراوێك دەسەڵاتی ئەو كارانەی نییە، مەگەر ئەوەی كەخوای گەورە بەشێكی لەوانە بەكەسێك دابێت، ئەوە ئیتر لەوە دڵنیا دەبێتەوە كەخوای گەورە حەقەو هەر شتێكی تر بەخوا بزانرێت پووچەڵ وناهەقە. سەعدى: ٣٧٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەچۆن ئامۆژگارى ئەو كەسە دەكرێت كەخوداى فەرامۆش كردووە ودڵى بەغەيرى خودا بەستووە؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 109

وَٱتَّبِعۡ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيۡكَ وَٱصۡبِرۡ حَتَّىٰ يَحۡكُمَ ٱللَّهُۚ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلۡحَٰكِمِينَ ١٠٩

سەبر وخۆڕاگری بەشێوەی تایبەتی وبەشێوەی گشتی لەگەڵ كار وكردەوەی چاكدا هاوڕێیە، خوای گەورە دەفەرمووێت: (واتبع ما يوحى إليك واصبر حتى يحكم الله وهو خير الحاكمين). (واتە: هەر فەرمانێك بۆت دەنێرین شوێنی بكەوە وخۆ ڕابگرە، هەتا خودا پێ ڕادەگات وخودا باشترین داوەرە. و) تەقوای تەواو وكامڵ واتە: بەڕاست زانینی ئەو شتانەی كەخوای گەورە فەرموویەتی وگوێڕایەڵی فەرمانەكانی خودا وئەو شتانەی كەپێغەمبەری خودا(ﷺ) بەشێوەی سروش ووەحیی پێی گەیشتووە. الجامع الكلام: ٣/ ٥٠١.
پرسیار: تەقواى خواى گەورە چۆن دێتەجێ؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 1

الٓرۚ كِتَٰبٌ أُحۡكِمَتۡ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتۡ مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ خَبِيرٍ ١

لە سورەتی -هود- دا باسی (هەندێك) لەگەلان وئەو سزایەی كەبەسەریان داباریوە، كراوە، كەواتە ئەوانەی (باوەریان بەقورئان هەیە و) گەیشتونەتە پلەی دڵنیایی، بەخوێندنەوەی ئەم سورەتە بەچاوی دڵ دەسەڵاتی خودا وساتی هێرشی خودا بۆ سەر ئەو گەلانە دەبینن، تەنانەت لەوانەیە لەخۆ بچن ولەهەیبەتی ئەو دیمەنانە دڵیان بەرگە نەگرێت وبمرن، بەڵام خوای گەورە لەو كاتانەدا چاكەیان لەگەڵدا دەكات (و دڵیان بەرگە دەگرێت. و) بۆ ئەوەی بتوانن فەرمودەكانی خوای گەورە بخوێننەوە. قورتوبى: ١١/ ٦٤.
پرسیار: سورەتى هود باسى چى دەكات؟ باوەڕدارى ڕاستەقينە بەخوێندنەوەى سورەتى هود چ حاڵەتێكى بەسەردا دێت؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 1

مِن لَّدُنۡ حَكِيمٍ خَبِيرٍ ١

لەبەر ئەوەی كەدروستی وپایەداری وپتەوی بەڵگەكانی قورئان لەلایەن خوادی لەكارزان وزانایە، ئیتر پرسیار لەبارەی گەورەیی ومەزنیی وزانستی تێر وتەواو وسۆزی ئەم قورئانە مەكە. سەعدى: ٣٧٦.
پرسیار: كاتێك كەدەزانیت قورئان لەلايەن خوداى لەكارزان وزانا وەدابەزيوە، چ سوودێك وەردەگرىت؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 3

وَأَنِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُمَتِّعۡكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَيُؤۡتِ كُلَّ ذِي فَضۡلٖ فَضۡلَهُۥۖ وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ كَبِيرٍ ٣

یەكێك لەپیاوچاكان فەرموویەتی: داوای لێبووردن لەخودا بەبێ وازهێنان لەتاوان ئەوە تەوبەی درۆینەیە. هەروەها گوتراوە: بۆیە سەرەتا باسی داوای لێبووردن (استغار) كرا، چونكە خوای گەورە مەبەستی لێخۆشبوونە لەبەندەكانی، تەوبەش هۆكاری گەیشتنە بەلێخۆشبوونی خودا، كەواتە: لێخۆشبوون لەڕووی ئەوەی كەئامانجە ئەوە یەكەمە، بەڵام لەڕووی ئەوەی كەهۆكارە ئەوە دووەمە، كەواتە بۆی هەیە مانای ئەم ئایەتە ئاوابێت: داوای لێبووردن لەخودا بكەن لەسەر ئەو وردە تاوانانەی كەكردووتانە وتەوبەش بكەن لەو تاوانە گەورانەی كەكردووتانە. قورتوبى: ١١/ ٦٧.
پرسیار: بۆچى سەرەتا باسى داواى لێبووردن كرا پاشان باسى تەوبە كرا؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 3

وَأَنِ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ ثُمَّ تُوبُوٓاْ إِلَيۡهِ يُمَتِّعۡكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَيُؤۡتِ كُلَّ ذِي فَضۡلٖ فَضۡلَهُۥۖ وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنِّيٓ أَخَافُ عَلَيۡكُمۡ عَذَابَ يَوۡمٖ كَبِيرٍ ٣

ژیانێكی پڕ لەخۆشی وئاسایش وئاسوودەیی بەئێوە دەبەخشێت، بۆ خاوەنی هەر كار وكردەوەیەكی چاكەش هەقەمستی دونیایی وپاداشتی قیامەتی دیاری كراوە. بەغەوى: ٢/ ٣٨٥.
پرسیار: داواى لێبووردن لەخودا چ بەرهەمێكى هەيە؟

سووڕەتی هود ئایەتەکان 0 - 5

أَلَآ إِنَّهُمۡ يَثۡنُونَ صُدُورَهُمۡ لِيَسۡتَخۡفُواْ مِنۡهُۚ أَلَا حِينَ يَسۡتَغۡشُونَ ثِيَابَهُمۡ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ٥

هەندێك دەڵێن: كافرەكان بەهۆی كینە ودوژمنایەتی وڕقی ناو دڵیان، كاتێك دەگەیشتنە خزمەت پێغەمبەری خوا(ﷺ) ڕوویان لێ وەردەگێڕا بۆ ئەوەی نەیبینن. ابن جزى: ١/ ٣٩٠.
پرسیار: مەبەست لەوەى كەكافران سينەى خۆيان وەردەگێڕن چییە؟ بۆچى ئەو كارەيان دەكرد؟