قورئان
ﮖ
ﱃ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ٩٨ ٩٨ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ
ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ
٩٩ ٩٩ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ١٠٠ ١٠٠ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ
ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ
١٠١ ١٠١ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ
ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ١٠٢ ١٠٢ ﮩ ﮪ
ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ١٠٣ ١٠٣
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ
ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ١٠٤ ١٠٤ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ١٠٥ ١٠٥ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ
ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ١٠٦ ١٠٦
فَلَوۡلَا كَانَتۡ قَرۡيَةٌ ءَامَنَتۡ فَنَفَعَهَآ إِيمَٰنُهَآ
واتە: هیچ یەكێك لەوانە نەبووە كەلەكاتی بینینی سزاكەدا سوود لەباوەڕهێنان وەربگرن.. حیكمەت ودانایی لەمەدا ئاشكرایە، چونكە بیروباوەڕی ناچاری بیروباوەڕ نییە، هەر كاتێك سزا وتەنگانە بەسەر بچێت، ئەو كەسانەی كەلەناچاریدا باوەڕیان هێناوە، دەگەڕێنەوە سەر حوللەمەرەسی جاران. سەعدى: ٣٧٤.
پرسیار: بۆچى باوەڕى ئەو كەسەى كەلەناچاريدا باوەڕى هێناوە، هيچ سوودێكى پێ ناگەيەنێت؟
فَلَوۡلَا كَانَتۡ قَرۡيَةٌ ءَامَنَتۡ فَنَفَعَهَآ إِيمَٰنُهَآ إِلَّا قَوۡمَ يُونُسَ لَمَّآ ءَامَنُواْ كَشَفۡنَا عَنۡهُمۡ عَذَابَ ٱلۡخِزۡيِ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَمَتَّعۡنَٰهُمۡ إِلَىٰ حِينٖ ٩٨
لەوانەیە حیكمەتی ئەم كارە لەوەدا بێت كەئەگەر ئەوانەی بەهۆی سزای خوداوە لەناوچوون دیسانەوە بهێنەوە سەر ژیانی دونیا دووبارە بچنەوە سەرپیشە پیسەكەی پێشوویان، بەڵام خوای گەورە لەبارەی گەلی حەزرەتی یونسەوە ئەوەی دەزانی كەدوای باوەڕهێنان درێژە بەباوەڕەكەیان دەدەن وپاشگەز نابنەوە، بۆیە تەوبەی ئەوانی گیرا كرد، وەك لەڕاستیشدا هەروا دەرچوو، گەلی حەزرەتی یونس پابەند بوون بەتەوبەكەیانەوە. سەعدى: ٣٧٤.
پرسیار: بۆچى تەنها گەلى حەزرەتى يونس دواى ئاشكرابوونى سزاكە، تەوبەيان لێ وەرگيرا؟
وَلَوۡ شَآءَ رَبُّكَ لَأٓمَنَ مَن فِي ٱلۡأَرۡضِ كُلُّهُمۡ جَمِيعًاۚ أَفَأَنتَ تُكۡرِهُ ٱلنَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُواْ مُؤۡمِنِينَ ٩٩
ئەم ئایەتە دڵدانەوەیە بۆ پێغەمبەری خوا(ﷺ)، ئەو بەتاسەی ئەوەوە بوو كەتەواوی خەڵكی باوەڕ بهێنن، بەڵام خوای گەورە پێی ڕاگەیاند كەباوەڕ ناهێنن، مەگەر كەسێك كەخوای گەورە خۆشبەختی لەچارەیدا نووسیبێت ئەوە ئەو كەسە گومڕا نابێت، كەسێكیش كەنەگبەتی وبەدبەختی لەچارەیدا نووسرابێت، ئەوە هەرگیز باوەڕ ناهێنێت. بەغەوى: ٢/ ٣٨١.
پرسیار: ميهرەبانى ودڵسۆزى پێغەمبەرى خوا(ﷺ) بەرامبەر بەئوممەتەكەى تا چ ئەندازەيەكە؟
فَهَلۡ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثۡلَ أَيَّامِ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِهِمۡۚ
واتە: ئایا ئەوانەی كەباوەریان بەنیشانەكانی خوای گەورە نەهێناوە -لەگەڵ ئەوەدا كەنیشانەكان زۆ ڕوون وئاشكران- جگە لەمە چاوەڕێی چ شتێكن؟: (مثل أيام الذين خلوا من قبلهم) واتە: سزا ونابوودی، چونكە ئەوانیش هەمان كاری ئەمانیان ئەنجام دەدا، جا سوننەتی خودا لەنێو پێشینان وپاشیناندا دێتەجێ. سەعدى: ٣٧٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە سوننەتى خودا لەبارەى ئەو كەسانەوە ڕوون بكەرەوە كەباوەڕ بەئايەتەكانى ناهێنن.
ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيۡنَا نُنجِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٠٣
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: پاشان پێغەمبەرانمان وئەوانەی بڕوایان هەیە، ڕزگار دەكەین، چون ئەوە ئەركی ئێمەیە كەباوەڕداران ڕزگاركەین. و) خوای گەورە خۆی لەڕووی فەزڵ وچاكەوە ئەو ئەركەی خستووەتە سەر خۆی، ئەگینا هیچ كەسێك نییە كەشتێك بكاتە ئەرك لەسەر خودا، خودا وەك خەڵكی نییە تا كەسێك لەڕووی هێز ودەسەڵاتەوە بتوانێت شتێك بكاتە ئەرك لەسەری. الجامع الكلام: ٣/ ٥٠١.
پرسیار: ئەرك لەسەر خودا بەچ مانايەكە؟
ثُمَّ نُنَجِّي رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيۡنَا نُنجِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ١٠٣
یەكێك لەسوننەتەكانی ئێمە ئەوەیە كاتێك سزایەك بەسەر گەلێكدا دادەبارێنین، پێغەمبەران وباوەڕداران ڕزگار دەكەین وتوشی ئەو سزایەیان ناكەین. قورتوبى: ١١/ ٥٨.
پرسیار: ئايا ئەو كەسەى باوەڕى بەخوا هێناوە توشى سزا ونەهامەتى ئەو گەلانە دێت كەخواى گەورە سزايان بەسەردا دادەبارێنێت؟
وَلَا تَدۡعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَۖ فَإِن فَعَلۡتَ فَإِنَّكَ إِذٗا مِّنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ١٠٦
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری مامۆستا هەژارەوە: جگە لەخوا هانا بۆ شتێكی وا مەبە كەنە بەهرەی بۆ تۆ هەیە ونە زیانی لێ دەبینیت، ئەگەر كردت ئەوساكە لەناهەقانی. و) خوای گەورە ڕووی لەپێغەمبەر(ﷺ) دەكات ودەفەرمووێت: ئەگەر كردت ئەوساكە لەناهەقانی، مەبەست ئەوەیە كەهۆشداری بەخەڵك بدرێت كەئەو كارە چەندە خراپەیەكی گەورەیە، ئەوەندە خراپە كەئەگەر گەورەترین دروستكراوی خوداش بیكات ئەوە پێی دەبێتە ناهەقیكار وستەمكار. ابن عاشور: ١١/ ٣٠٥.
پرسیار: بۆچى لەگەڵ ئەوەدا كەبە هيچ شێوەيەك ناگونجێت پێغەمبەرى خوا(ﷺ) كارێكى خراپ بكات كەچى لەئايەتەكەدا خواى گەورە ڕووى لەوەو قسە لەگەڵ ئەو دەكات كەئەگەر هانا بۆ غەيرى خوا ببا دەبێتە ناهەقيكار؟