قورئان
ﮖ
ﱃ
ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ٣٤ ٣٤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٣٥ ٣٥
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ٣٦ ٣٦ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ
ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ٣٧ ٣٧ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
٣٨ ٣٨ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ
ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ٣٩ ٣٩
ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ
ﰆ ٤٠ ٤٠ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ
ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ٤١ ٤١ ﰙ ﰚ
ﰛ ﰜ ﰝ ﰞ ﰟ ﰠ ﰡ ﰢ ﰣ ﰤ ٤٢ ٤٢
وَمَا يَتَّبِعُ أَكۡثَرُهُمۡ إِلَّا ظَنًّاۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـًٔاۚ
(وما يتبع أكثرهم إلا ظنًا): مەبەست ئەوانەن كەبیدعەكار وخراپەكارن، واتە: لەكاتێكدا پەرستراوەكانی خۆیان دەپەرستن، تەنها بەگومانەوە پێیان وایە ئەوانە تكاكارن، ئەگینا وەك بەڵگە هیچیان بەدەستەوە نییە، جا ئەوانەش كەپەیڕەوی لەمانە دەكەن هەر پەیڕەوی وشوێنكەوتنێكی كوێرانەیە وبەس! (ئیتر وردبوونەوە وژیری خستنەكار لەكولەكەی تەڕیشدا ناو وباوی نییە. و). قورتوبى: ١٠/ ٥٠٢.
پرسیار: هۆكارى گومڕابونى سەرانى بيدعەكار وشوێنكەوتوانيان چییە؟
وَمَا يَتَّبِعُ أَكۡثَرُهُمۡ إِلَّا ظَنًّاۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغۡنِي مِنَ ٱلۡحَقِّ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمُۢ بِمَا يَفۡعَلُونَ ٣٦
(وما يتبع أكثرهم إلا ظنًا) واتە: بەبێ لێكۆڵینەوە، چونكە هیچ بەڵگەیەكیان پێ نییە. (إن الظن لا يغني من الحق شيئًا):ئەم ئایەتە بیروباوەڕ دەگرێتەوە، چونكە لەمەڕ ئەو بابەتانەی كەپەیوەندییان بەبیروباوەڕەوە هەیە دەبێت مرۆڤ بگاتە پلەی یەقین ودڵنیایی، بەپێچەوانەی لق وپۆپەكانی شەرع وفیقهەوە، كەپێویست بەوە ناكات مرۆڤ بگاتە پلەی دڵنیا بوونەوە ویەقین. ابن جزى: ١/ ٣٨١.
پرسیار: ئايا گومان وچاولێكەرى (تەقليد) لەو بابەتانەى كەپەيوەستن بەبيروباوەڕەوە، جێى متمانەن؟ ئەگەر نا چ شتێك شياوى پشت پێ بەستنە؟
وَتَفۡصِيلَ ٱلۡكِتَٰبِ لَا رَيۡبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ٣٧
(رب العالمین) ئەو زاتەیە كەبەناز ونیعمەتەكانی خۆی هەموو دروستكراوەكانی خۆی پێ گەیاندووە وپەروەردەی كردوون، هەر ئەوە ئەو كەسەیە كەئەم كتێبەی بۆ ئێوە ناردووە، ئەم كتێبە (كە قورئانە. و) هەموو بەرژەوەندیەكی دینی ودونیایی تێدایە وئاكاری چاك وڕەفتاری باشی فێری خەڵك دەكات وخوای گەورە بۆ ئێوەی ناردووەتە خوارەوە. سەعدى: ٣٦٤.
پرسیار: چ پەيوەنديەك لەنێوان (تفصيل الكتاب) وكۆتايى هاتنى ئايەتەكە بەوەسفى (رب) بۆ خودا، هەيە؟
بَلۡ كَذَّبُواْ بِمَا لَمۡ يُحِيطُواْ بِعِلۡمِهِۦ وَلَمَّا يَأۡتِهِمۡ تَأۡوِيلُهُۥۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ ٣٩
یەكێك لەئامانجەكانی ئەم لێك چواندنە بریتییە لەوەی كە: ئەم كارە عادەتی كافرانە، تا موشریكەكان بزانن كەئەوانیش وەك ئەو گەلانەن كەپێغەمبەرانی خۆیان بەڕاست نەزانی، بۆ ئەوەی پەندێك وەربگرن، ئەمە یەك، دووەم: بەدركە وئاماژە لەهاتنی سزا وبەڵا بیانترسێنن وەك چۆن پێشتر بەسەر گەلانی پێشوودا باریوە، ئەوانەش كەدەبیسن ئاگاداری سەرەنجامی ئەوانەی پێشوو ببن وخانووەكانیان ببینن, ئامانجی سێیەم دڵدانەوەی پێغەمبەری خوایە(ﷺ) كەهەر شتێك گەلەكەی بەوی دەكەن، پێشوتریش لەلایەن گەلانەوە بەپێغەمبەرەكانی خۆیان كراوە. ابن عاشور: ١١/ ١٧٣.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەبە درێژايى مێژوو كافرانى كۆن ونوێ وەك يەك بوون ووەك يەكن.
بَلۡ كَذَّبُواْ بِمَا لَمۡ يُحِيطُواْ بِعِلۡمِهِۦ وَلَمَّا يَأۡتِهِمۡ تَأۡوِيلُهُۥۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ ٣٩
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر خۆڕاگری وبەردەوامبوون لەسەر كارەكان، نابێت مرۆڤ زۆر بەخێرایی وبەپەلە پێش ئەوەی ئاگاداری تەواو پەیدا بكات، شتێك پەسەند یان ناپەسەند بكات. سەعدى: ٣٦٥.
پرسیار: دەبێت مرۆڤ لەوەرگرتن يان ڕەتكردنەوەى بابەتەكان چۆن بێت؟
وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُونَ إِلَيۡكَۚ أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوۡ كَانُواْ لَا يَعۡقِلُونَ ٤٢
هەندێك لەوانە كاتێك وەحی وسروش بۆ پێغەمبەر(ﷺ) دادەبەزی گوێیان لێ دەگرت، هەڵبەت بەمەبەستی ڕێنوێنی نە، بەڵكو بەمەبەستی گاڵتە پێكردن وبەدرۆ خستنەوە وڕەخنەگرتن، كەواتە ئەو جۆرە گوێگرتنە هیچ سوودێكی نییە وهیچ خێرێكی بۆ گوێگر لێ نابێتەوە. سەعدى: ٣٦٥.
پرسیار: بۆچى كافرەكان سووديان لەگوێگرتن لەقورئان نەدەبينی؟
وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُونَ إِلَيۡكَۚ أَفَأَنتَ تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوۡ كَانُواْ لَا يَعۡقِلُونَ ٤٢
ئەوانە بۆیە وەك كەڕ هەژمار كراون چونكە دڵیان مۆری بەسەردا نراوە، واتە: كەسێك كەخوای گەورە كەڕی بكات وتوانای بیستنی ڕێنوێنی نەبێت، تۆ ناتوانیت ڕێنوێنی بكەیت. قورتوبى: ١٠/ ٥٠٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئەو كافرانەى چواندووە بەمرۆڤى كەڕەوە، لەكاتێك ئەوان كەڕ نەبوون وشتيان دەبيست؟