قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٣٥ ١٣٥



ﭿ ١٣٦ ١٣٦



١٣٧ ١٣٧

١٣٨ ١٣٨

١٣٩ ١٣٩




١٤٠ ١٤٠
ﯿ
١٤١ ١٤١
21
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 136

قُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ

یانی: بەزمانەكانتان، لەگەڵ ئەوەشدا دڵەكانتان هاوڕای زمانتان بێت بڵێن: بڕوامان بەخوا هێنا. ئەمە قسەیەكی تەواوە وپاداشت وسزا بەم باوەڕەوە بەستراوەتەوە، جا هەروەك گوتنی: بڕوام بەخوا هێنا، تەنها بەزمان وبەبێ باوەڕی ناو دڵ دووڕوویی وكوفرە، گوتنی بڕوام بەخوا هێنا، بەبێ كردنی كار وكردەوەی چاك سوودی كەمە. سەعدى: ٦٧.
پرسيار: ئايا مەبەست لەباوەڕ تەنها ئەوەيە بەزمان بڵێى: باوەڕم هێنا؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 136

قُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَمَآ أُنزِلَ إِلَىٰٓ إِبۡرَٰهِۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ وَيَعۡقُوبَ وَٱلۡأَسۡبَاطِ وَمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ وَعِيسَىٰ وَمَآ أُوتِيَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ

سەرەتا باسی باوەڕهێنانی بەخوا كرد، چونكە هەموو شەریعەتەكان لەسەر باوەڕهێنان بەخوا هاوڕان، دواتر باوەڕهێنان بەو شەریعەتەی كەدابەزیوە. ابن عاشور: ١/ ٧٣٩.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە سەرەتا باسى باوەڕهێنانى بەخوا كرد پاشان باوەڕ بەوەى كەدابەزيوە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 136

وَمَآ أُوتِيَ ٱلنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمۡ

ئەم ڕستەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدیاری وبەخششی ئایین دیارییەكی ڕاستەقینەی وەهایە كەمرۆڤ بەخۆشبەختی دونیا وقیامەت دەگەیەنێت، خوای گەورە هیچ كاتێك فەرمانی نەداوە كەباوەڕ بەپادشایی وسەروەت وسامانی پێغەمبەران بكەین، بەڵكو فەرمانی داوە بڕوا بەو كتێبانە بكەین كەبۆ پێغەمبەران نێردراوون، هەروەها بڕوا بەپێغەمبەرایەتی پێغەمبەران بكەین. سەعدى: ٦٨.
پرسيار: چ كەسێك زياتر بەهرە لەبەخششەكانى خواى گەورە دەبات؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 137

فَإِنۡ ءَامَنُواْ بِمِثۡلِ مَآ ءَامَنتُم بِهِۦ فَقَدِ ٱهۡتَدَواْۖ وَّإِن تَوَلَّوۡاْ فَإِنَّمَا هُمۡ فِي شِقَاقٖۖ فَسَيَكۡفِيكَهُمُ ٱللَّهُۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ١٣٧

(فسيكفيكهم): ئەمە بەڵێنێكە وهەر دێتەدى، وەك لەسەردەمی پێغەمبەردا(ﷺ) بەنی قوڕەیزەی لەناو برد، بەنی نەزیری دورخستەوە و... هتد. ابن جزى: ١/ ٨٥.
پرسيار: باسى سێ كات بكە كەخواى گەورە پێغەمبەرى(ﷺ) لەبەرامبەر ئەزيەت وئازارى كافر وبێ بڕواكاندا پاراستووە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 138

صِبۡغَةَ ٱللَّهِ وَمَنۡ أَحۡسَنُ مِنَ ٱللَّهِ صِبۡغَةٗۖ وَنَحۡنُ لَهُۥ عَٰبِدُونَ ١٣٨

واتە: پابەند بن بەو ڕەنگەی كەخودا هەڵیبژاردووە، كەبریتییە لەئایینی ئیسلام، ئایینی ئیسلامی بەتێر وتەواوی وبەهەموو كارێكی باشی دیار ونادیار وهەموو بیروباوەڕێكی پەسەندەوە كەبۆ هەموو سەردەمێك بشێت، ناردووە، بۆ ئەوەی موسڵمانبوون ببێت بەڕەنگ وخووی ئێوە، جا كاتێك بوو بەسیفەتێك لەسیفەتەكانی ئێوە، ئەوا واتان لێدەكات ملكەچی ببن، بەخۆشی خۆتان وبەئارەزووی خۆتان ملكەچی دەبن، جا بیر وباوەڕی ئێوە وەك ڕەنگی ئەو پۆشاك وقوماشەی لێدێت كەهەرگیز لێی نابێتەوە وكاڵ نابێتەوە، بەم جۆرەش خۆشبەختی دونیا وقیامەتتان دەستگیر دەبێت. سەعدى: ٦٨.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە ئايينى بەڕەنگى تايبەت بەخۆى ناوبردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 139

وَنَحۡنُ لَهُۥ عَٰبِدُونَ ١٣٨

سەعیدی كوڕی جوبەیر دەفەرمووێت: ئیخلاس بریتییە لەوەی مرۆڤ هەموو كارێكی ئایینی ودونیایی تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە ئەنجام بدات، بەو مانایەی هیچ كەسێك بەهاوڕێ وشەریكی خودا بڕیار نەدات ولەكار وكردەوەكانیدا ڕیا وبەرچاوێنیی مەبەست نەبێت.
فوزەیلی كوڕی عیازیش دەفەرمووێت: وازهێنان لەكارێك (مەبەست خواپەرستیە. و) لەبەر خاتری خەڵكی ڕیاییە، كردنی كارێكیش لەبەر خەڵكی شیركە، ئیخلاسیش ئەوەیە خوای گەورە مرۆڤ لەو دوو جۆرە تاوانە بپارێزێت. بەغەوى: ١/ ١١٣.
پرسيار: ماناى ڕاستەقينەى ئيخلاس چییە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 141

تِلۡكَ أُمَّةٞ قَدۡ خَلَتۡۖ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَلَكُم مَّا كَسَبۡتُمۡۖ وَلَا تُسۡٔلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٤١

خوای گەورە ئەم ئایەتەی دووبارە كردەوە، چونكە مانای هەڕەشەی تێدایە، یانی: لەكاتێكدا كەپێغەمبەران لەگەڵ ئەوەشدا كەپێشەوان وفەزیڵەت وگەورەییەكی تایبەتیان هەیە، لەبەرامبەر كار وكردەوەكانیاندا پاداشت وەربگرنەوە، ئەوە بێگومان ئێمە زیاتر شیاوی ئەوەین كەلێكۆڵینەوەمان لەگەڵدا بكرێت وبەپێی كار وكردەوەمان پاداشت وسزا وەربگرین. قورتوبى: ٢/ ٤٢٥.
پرسيار: ئەم ئايەتە دووبارە كردنەوەى ئايەتى ١٣٤ـه، بۆچى دووبارە بووەتەوە؟