قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


٧ ٧

٨ ٨


٩ ٩

ﭿ
١٠ ١٠


١١ ١١



١٢ ١٢


١٣ ١٣

١٤ ١٤
209
سووڕەتی يونس ئایەتەکان 7 - 8

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُواْ بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَٱطۡمَأَنُّواْ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ ٧ أُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ ٨

حەسەن دەفەرمووێت: سوێند بەخوا بۆیە دونیا دەڕازێننەوە وفەزلی دەدەن بەسەر هەموو شتێكدا، چونكە بەژیانی دونیا ڕازین، لەكاتێكدا لەنیشانەكانی ئەم گێتیە بێ ئاگاو غافڵن، واتە: بیری لێ ناكەنەوە، لەنیشانە شەرعییەكانی خودا غافڵن، واتە: گوێڕایەڵی لەشەرع ناكەن، پەناگەی ئەوانە لەقیامەتدا بریتییە لەدۆزەخ، دەگەن بەسزای ئەو تاوان وسەرپێچییانەی كەلەدونیادا كردوویانە. ابن كثير: ٢/ ٣٩٨.
پرسیار: يەكێك لەنيشانەكانى ڕازيبوون بەژيانى دونيا باس بكە.

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 7

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُواْ بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَٱطۡمَأَنُّواْ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ

( إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا ) واتە: لەسزای ئێمە ناترسن وبەتەمای پاداشتی ئێمە نین. وشەی (الرجاء) هەم بەماناى ترس وهەم بەماناى تەما دێت.(وَرَضُواْ بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا ): واتە: دونیایان هەڵبژاردووە وكاریان بەس بۆ دونیا كردووە وپێی ئارخەیان بوون ودڵیان پێداوە وپەنایان بۆ بردووە. (وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ ) واتە: هیچ سوود وپەندێك لەنیشانەكانی ئێمە وەرناگرن. ابن عباس دەفەرمووێت: عن آیاتنا واتە: لەپێغەمبەر(ﷺ) ولەقورئان بێ ئاگان وپشتیان تێ كردووە (كەواتە: نیشانەی خودا لەم ئایەتە واتە: پێغەمبەری ئیسلام(ﷺ). و). بەغەوى: ٢/ ٤١١.
پرسیار: مەبەست لەنيشانەكانى خودا، لەم ئايەتەدا چییە؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 9

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ يَهۡدِيهِمۡ رَبُّهُم بِإِيمَٰنِهِمۡۖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُ فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٩

(يَهديهِم ربُّهُم بإيمانهم) واتە: ئەوانە بەهۆی بیروباوەڕیانەوە ڕاوەستاو وخۆڕاگریان دەكات، یان لەقیامەتدا بەرەو بەهەشت ڕێنوێنییان دەكات. ابن جزى: ١/ ٣٧٦.
پرسیار: كام يەك لەبەرهەمەكانى بيروباوەڕ لەم ئايەتەدا باس كراوە؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 9

فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ٩

خوای گەورە بەهەشتەكان (جنات)ی ئیزافە كرد بۆ لای ناز ونیعمەتەكان (نعیم) چونكە تەواوی ناز ونیعمەتەكانی تێدایە، هەر لەو ناز ونیعمەتانەی كەسەر بەدڵن وەك: خۆشحاڵی وسەرحاڵی ودڵخۆشی وبینینی خودا وبیستنی فەرموودەی خودا وشادبوون لەوەی كەخودا لێیان ڕازییە ونزیك بوونەوە لەخودا ودیداری دۆستان وبرادەران وچێژ وەرگرتن لەهاتووچۆی یاران وهەڤاڵان وبیستنی چەهچەهەی بولبولان وئاوازی مەلان ودیمەنی گوڵانەوە بگرە تا دەگات بەو ناز ونیعمەتانەی كەپەیوەندیان بەلاشەوە هەیە وەك: هەموو جۆرەكانی خواردن وخواردنەوە وكۆبوونەوە ونزیكی لەگەڵ هاوسەران وئەو ناز ونیعمەتانەی كەجگە لەخودا هیچ كەسێكی تر نایانزانێت وبەخەیاڵ وختورەی هیچ كەسێكدا نەهاتووە وكەس ناتوانێت باسیان بكات. سەعدى: ٣٥٩.
پرسیار: بۆچى وشەى (جنات) درايە پاڵ وشەى (نعيم)؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 10

دَعۡوَىٰهُمۡ فِيهَا سُبۡحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٞۚ وَءَاخِرُ دَعۡوَىٰهُمۡ أَنِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ ١٠

(دَعۡوَىٰهُمۡ فِيهَا سُبۡحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ) واتە: نزا وپاڕانەوەیان لەبەهەشتدا ئەوەیە كەبڵێن: سبحانك اللهم: پاك وبێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگار. هەندێكیش دەڵێن: هەر كاتێك بیانەوێت داوای شتێك بكەن داواكەیان بەتەسبیحات دەبێت وبەحەمدی خوا كۆتایی پێدێت (واتە: بەگوتنی پاك وبێگەردی بۆ خودا دەست پێ دەكەن وبەسوپاسی خودا كۆتایی پێدێت. و) هەندێكیش دەڵێن: لەبەهەشتدا بەو جۆرە بانگی خزمەتكارەكانیان دەكەن بۆ ئەوەی بێنە خزمەتیان وچ كارێكیان بوێت بۆیان جێبەجێ بكەن، دواییش تەسبیحاتی خوا دەكەن. ( وَتَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٞۚ ) واتە: خوای گەورە سڵاویان لێ دەكات، یان فریشتەكان كاتێك سڵاویان لێ دەكەن یان كاتێك لەناو خۆیاندا سڵاو لەیەكتر دەكەن (بە وشەی السلام علكیم) سڵاوەكەیان دەكەن. قورتوبى: ٨/ ٣١١.
پرسیار: زيكر وداواكارى بەهەشتيەكان چۆنە وبەچ وشەيەكە؟

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 12

وَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ٱلضُّرُّ دَعَانَا لِجَنۢبِهِۦٓ أَوۡ قَاعِدًا أَوۡ قَآئِمٗا فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُ ضُرَّهُۥ مَرَّ كَأَن لَّمۡ يَدۡعُنَآ إِلَىٰ ضُرّٖ مَّسَّهُۥۚ

لەم ئایەتەدا سەركۆنەی ئەوانە كراوە كەلەكاتی خۆشیدا خودایان لەبیر نییە ولەكاتی تەنگانەدا زۆر بەخێرایی دەستەكانیان بەرز دەكەنەوە ولەخوای گەورە دەپاڕێنەوە، چونكە دەبێت مرۆڤ هەم لەكاتی خۆشیدا وهەم لەكاتی تەنگانەشدا دەستەكانی بەرز بكاتەوە ولەخوای گەورە بپاڕێتەوە، چونكە بەو جۆرە زیاتر خوای گەورە نزاكانی وەردەگرێت، لەفەرموودەی پێغەمبەردا(ﷺ) هاتووە: «تعرف الی الله في الرخاء یعرفك في الشدة» رواه احمد/ ٢٨٠٣. واتە: لەكاتی خۆشیدا خودا بناسە، تا لەكاتی تەنگانەدا فریات بكەوێت. ئالوسى: ١١/ ١٠٨.
پرسیار: باسى يەكێك لەئاداب وڕەوشتەكانى نزا وپاڕانەوە بكە كەلەم ئايەتەدا باسكراوە.

سووڕەتی يونس ئایەتەکان 0 - 12

كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلۡمُسۡرِفِينَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ ١٢

واتە: وازهێنان لەزیكر ونزا وخنكان لەناو شەهوەت وئارەزوودا. زێدەڕەوی واتە: دەرچوون لەسنوور، بۆیە ناونراون (مفسدین) چونكە خوای گەورە هێز وبازووی بەوانە دا تا لەكاتی خۆیدا بەكاری بهێنن، بۆ بەدەستهێنانی زانیاری وكاری چاكە كەهەر بۆ ئەم مەبەستە دروست كراون، بەكاری بهێنن، بەڵام ئەوانە هێز وبازووی خۆیان لەشتێكی وادا بەكار هێنا كەشایستە نەبووە، ئەو هێز وبازووەش سەرمایەی ئەوان بووە (واتە: ئەوان بەو سەرمایەیەی كەخوا پێی بەخشیون دەستیان داوەتە كاری خراپە. و). ئالوسى: ١١/ ١٠٨.
پرسیار: زێدەڕەوى هەم لەسامان وماڵدا دەكرێت، هەم لەهێز وبازوودا، پێناسەى زێدەڕەوى چییە؟