قورئان
ﮕ
ﱃ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
١٢٣ ١٢٣ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ
ﭵ ١٢٤ ١٢٤ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ١٢٥ ١٢٥ ﮄ
ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ
ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ١٢٦ ١٢٦ ﮕ ﮖ
ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ١٢٧ ١٢٧ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ١٢٨ ١٢٨ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ١٢٩ ١٢٩
ﮖ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَٰتِلُواْ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلۡكُفَّارِ وَلۡيَجِدُواْ فِيكُمۡ غِلۡظَةٗۚ
باوەڕداری ڕاستەقینە ئەو كەسەیە كەدۆست ودڵسۆزی برا باوەڕدارەكەیەتی ولەبەرامبەر كافری دوژمن ڕەق وتوندوتیژە. ابن كثير: ٢/ ٣٨٤.
پرسیار: مرۆڤى باوەڕدار چتۆ پەيوەنديەكى لەگەڵ بڕوادار ودوژمنى كافرا هەيە؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَٰتِلُواْ ٱلَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ ٱلۡكُفَّارِ وَلۡيَجِدُواْ فِيكُمۡ غِلۡظَةٗۚ
خوای گەورە فێری چۆنیەتی جیهادی كردن، سەرەتا لەنزیكەكانەوە دەست پێ بكەن، بۆیە پێغەمبەری خوا(ﷺ) سەرەتا لەعەرەبەوە دەستی پێكرد، پاشان ڕۆمەكان كەلەشام دەژیان. قورتوبى: ٨/ ٢٩٣.
پرسیار: خواى گەورە چۆن پێغەمبەر(ﷺ) وهاوەڵانى فێرى جيهاد كرد؟
وَإِذَا مَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٞ فَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ أَيُّكُمۡ زَادَتۡهُ هَٰذِهِۦٓ إِيمَٰنٗاۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فَزَادَتۡهُمۡ إِيمَٰنٗا وَهُمۡ يَسۡتَبۡشِرُونَ ١٢٤ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ فَزَادَتۡهُمۡ رِجۡسًا إِلَىٰ رِجۡسِهِمۡ
هەندێك لەدووڕووەكان -بە مەبەستی سووكایەتیكردن بەقورئان- لەیەكتر دەپرسن: ئەم سورەتە بیروباوەڕی كام یەك لەئێوەی زیاد كرد؟ وەك ئەوە وایە كەبڵێن: چ شتێكی سەیر وچ بەڵگەیەك لەم سورەتەدا هەیە؟ (فأما الذين آمنوا فزادتهم إيمانًا):جا ئەو كەسانەی كەباوەڕیان هێناوە باوەڕەكەیان زیاتر وپتەوتر دەبێت. بەهۆی ئەوە باوەڕیان زیاتر دەبێت چونكە بەهاتنەخوارەوەی هەر سورەتێك بەڵگە ونیشانەی نوێتر دەبینن. (وأما الذين في قلوبهم مرض فزادتهم رجسًا إلـى رجسهم) واتە: كوفر ودووڕوویی لەسەر كوفر ودووڕووییەكەیان كەڵەكە دەكات. ابن جزى: ١/ ٣٧٤.
پرسیار: دابەزينى ئايەتى نوێ چۆن بيروباوەڕى باوەڕدارانى هێندەى تر بەهێز دەكرد؟
أَوَلَا يَرَوۡنَ أَنَّهُمۡ يُفۡتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٖ مَّرَّةً أَوۡ مَرَّتَيۡنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمۡ يَذَّكَّرُونَ ١٢٦
بە دڵنیاییەوە ئەو فیتنەیەی كەلەئایەتەكەدا باسكراوە وتایبەتە بەدووڕووەكانەوە، بریتییە لەو نەخۆشینانەی كەپێیان دەگات، لەناوچونی سامانیان، ئافەت بۆ سەر ڕەز وباخەكانیان، كەمبوونەوەی تاك وكەم بوونەوەی منداڵبوون تێیاندا، جا ئەگەر شتێك لەم شتانە لەساڵێكدا دووجار یەخەیان پێ بگرێت، ئەوە لێیان دووبارە بووەتەوە. ابن عاشور: ١١/ ٦٧.
پرسیار: مەبەست لەوشەى (يفتنون) چییە لەئايەتەكەدا؟
لَقَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ عَزِيزٌ عَلَيۡهِ مَا عَنِتُّمۡ حَرِيصٌ عَلَيۡكُم بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ ١٢٨
(حریص علیكم) واتە: خێر وچاكەی ئێوەی دەوێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ، هەروەها ئاواتی ئەوەیە كەئێوە ڕێنوێنی وەربگرن وباوەڕ بهێنن، هیچ كاتێك خراپەی ئێوەی ناوێت وهەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ كەخراپەتان لێ دوور بخاتەوە (بالمومنین رئوف رحیم) بۆ موسڵمانان زۆر میهرەبانە وزۆر دڵسۆزە ولەدایك وباوك دڵسۆزترە. سەعدى: ٣٥٧.
پرسیار: بانگخواز بەچ سيفەتێك لاى خەڵكى خۆشەويست دەبێت؟
لَقَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ عَزِيزٌ عَلَيۡهِ مَا عَنِتُّمۡ حَرِيصٌ عَلَيۡكُم بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ ١٢٨
(حريص عليكم) زۆر سورە لەسەر ئەوەی كەئێوە باوەڕ بهێنن وخۆشبەخت ببن (بالمونین رئوف رحیم) خوای گەورە لێرەدا دوو ناو لەناوە جوانەكانی خۆی وەك سیفەتی پێغەمبەر(ﷺ) بەكار هێناوە. ابن جزى: ١/ ٣٧٤.
پرسیار: خۆشەويستى خودا، دەبێتە هۆكارى ئەوەى كەمرۆڤ چەند سيفەتێكى جوانى بۆ بمێنێتەوە، بەنموونەوە باسى بكە.
فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ ١٢٩
ئەم ئایەتە گرنگیی ئەم وشەیە دەردەخات (واتە زیكری: حَسۡبِيَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ. و)، چونكە خوای گەورە تەنها فەرمانی بەتەوەككول وپشت بەستن نەدات، بەڵكو فەرمانی ئەوەی داوە لەگەڵ تەوەككولدا ئەم زیكرەش بخوێنرێت. ابن عاشور: ١١/ ٧٤.
پرسيار: بۆچى لەم ئايەتەدا باسى گەورەيى ئەم نزايە كراوە؟