قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە


١٢٧ ١٢٧


١٢٨ ١٢٨


ﭿ ١٢٩ ١٢٩


١٣٠ ١٣٠

١٣١ ١٣١


١٣٢ ١٣٢



١٣٣ ١٣٣

ﯿ ١٣٤ ١٣٤
20
سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 127

وَإِذۡ يَرۡفَعُ إِبۡرَٰهِۧمُ ٱلۡقَوَاعِدَ مِنَ ٱلۡبَيۡتِ وَإِسۡمَٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلۡ مِنَّآۖ

(تقبل منا) واتە: بەفەزڵ وگەورەیی خۆتمان لەگەڵدا بكە وكار وكردەوەكانمان لێ وەربگرە. ئەم داوایە داننانە بەوەی كەوەك پێویست خواپەرستیمان نەكردووە، چونكە مرۆڤ هەرچەندێ هەوڵ بدات لەبەرامبەر گەورەیی خوای گەورەدا هێشتا هەر كەمی كردووە وكار وكردەوەكانی ناچیز وكەمن. بیقاعى: ١/ ٢٤٢.
پرسيار: بۆچى حەزرەتى ئيبراهيم وحەزرەتى ئيسماعيل (سڵاوى خودايان لەسەر بێت) لەخوا پاڕانەوە كەكار وكردەوەكانيان لێ وەربگرێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 127

وَإِذۡ يَرۡفَعُ إِبۡرَٰهِۧمُ ٱلۡقَوَاعِدَ مِنَ ٱلۡبَيۡتِ وَإِسۡمَٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلۡ مِنَّآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ ١٢٧

هەرچەندە بابەتەكە پەیوەندی بەڕوداوێكی مێژویی وكۆنەوە هەیە، بەڵام خوای گەورە بۆ وەبیر هێنانەوەی ئەم ڕووداوە كۆنە بەشێوەی فیعلی موزاریع (واتە: كاری داهاتو) باسی كردووە، بۆ ئەوەی هەر كاتێك خەڵكی خواپەرستییان كرد ولەبەر خوا كارێكیان ئەنجامدا وەك حەزەرتی ئیبراهیم وحەزرەتی ئیسماعیل بەدەم كڕوزانەوە ولاڵانەوە نزا بكەن وداوا لەخوا بكەن كارەكانیان لێ وەربگرێت، هەروەها بۆ ئەوەی خەڵكی لەوە ئاگادار بكاتەوە كەماڵی خودا (واتە: كەعبە) چ ماڵێكی گەورەیە وخەڵكییش بەگەورەی بزانن. ئالوسى: ١/ ٣٨٣.
پرسيار: بابەتەكە بابەتێكى مێژوييەوە وكەونارايە، بۆچى خواى گەورە بەشێوەى داهاتوو باسى كردووە؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 128

رَبَّنَا وَٱجۡعَلۡنَا مُسۡلِمَيۡنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةٗ مُّسۡلِمَةٗ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبۡ عَلَيۡنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ ١٢٨

لەبەر ئەوەی بەندەكان پلەویایەیان هەرچەندە مەزن بێت هەر توشی تاوان دەبن وپێویستە تەوبە بكەن (هەڵبەت پێغەمبەران هەرگیز تووشی هەڵەی گەورە نابن وبەقەسدیش هەڵەی بچووك ئەنجام نادەن، جگە لەوەش چونكە هەمیشە هەوڵ بۆ كردنی چاكەی گەورە گەورە دەدەن بۆیە چاكەی بچووك بەتاوان هەژمار دەكەن، وەك گوتراوە: حسنات الابرار سیئات المقربین. و)، لەبەر ئەوە حەزرەتی ئیبراهیم وحەزرەتی ئیسماعیل فەرموویان: (وتب علينا إنك أنت التواب الرحيم).سەعدى: ٦٦.
پرسيار: بۆچى حەزرەتى ئيبراهيم وحەزرەتى ئيسماعيل لەگەڵ ئەو پلە وپايە مەزنەى كەهەيانبوو هێشتا تەوبەيان دەكرد ولەخوا دەپاڕانەوە لێيان خۆش ببێت؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 128

رَبَّنَا وَٱجۡعَلۡنَا مُسۡلِمَيۡنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةٗ مُّسۡلِمَةٗ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبۡ عَلَيۡنَآۖ

تەوبە بەپێی پلە وپایەی ئەوكەسانەی كەتەوبە دەكەن جیاوازی هەیە، تەوبەی ئاپۆرای باوەڕداران بەمشێوەیە: پەشیمان بوونەوە، بڕیاردان بەوەی كەجارێكی تر نەگەڕێنەوە بۆ سەر ئەو تاوانە، ئەگەر گونجا گەڕاندنەوەی ئەو شتانەی كەلەخەڵكیان داگیر كردووە، ئەگەریش نەگونجا نییەتی ئەوەیان هەبێت كەهەر كاتێك بۆیان گونجا مافەكانی خەڵك بگێڕنەوە بۆ خاوەن ماف (ئەمە تەوبەی خەڵكی سادە بوو)، تەوبەی مرۆڤە تایبەت ونزیكەكانی خوداش بەم جۆرەیە: واز هێنان لەسستی وكەمتەرخەمی لەو خواپەرستیانەی كەسوننەتن وفەرز نین. تەوبەی مرۆڤە هەرە تایبەت وهەرە نزیكەكانیش بەوەیە كەهەوڵ بۆ پلە وپایەی بەرزتر بدەن وزیاتر خۆیان لەخوای گەورە نزیك بكەنەوە وپلە وپایەی مەزنتر ببڕن. ئالوسى: ١/ ٣٨٦.
پرسيار: ئايا تەوبە وگەڕانەوە بۆ لاى خودا بەپێى پلە وپايەى مرۆڤەكان جياوازە؟ ئەوە بەجوانى ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 129

رَبَّنَا وَٱبۡعَثۡ فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ

ئەو حیكمەتەی لەئایتەكەدا باسكراوە بریتییە لە: ناسینی ئایین وتێفكرینی قووڵ لەتەئویل، هەروەها دەرك وفامێ كەنوور وڕۆشناییەكە لەلایەن پەروەردگارەوە. قورتوبى: ٢/ ٤٠٣.
پرسيار: حەزرەتى ئيبراهيم داواى چ جۆرە حيكمەتێكى لەخواى گەورە كرد؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 129

رَبَّنَا وَٱبۡعَثۡ فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَيُزَكِّيهِمۡۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ ١٢٩

مەبەست لەحیكمەت سوننەتە، چونكە خوای گەورە فەرمانی كردووە بەسەر هاوسەرانی پێغەمبەری خوادا(ﷺ) كەیادی ئەو كتێب وحیكمەتانە بكەنەوە كەلەماڵەكانیاندا دەخوێندرێتەوە، دیارە مەبەست لەكتێب قورئانە، كەواتە جگە لەقورئان (واتە: هەموو فەرموودەكانی پێغەمبەر(ﷺ) وكار وكردووەكانیشی. و) هەمووی بەر سوننەت دەكەوێت. الجامع الكلام: ١/ ٣٤٥.
پرسيار: مەبەست لەحيكمەت چییە؟ چۆن دەزانى حيكمەت دەست نيشان بكەى؟

سووڕەتی بقرە ئایەتەکان 0 - 132

فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ ١٣٢

واتە: فەرمانەكانی ئیسلام وبڕیارەكانی جێبەجێ بكەن وئاكاری ئیسلامیانە هەڵبگرن تا بتوانن بەموسڵمانی بمێننەوە، تا مردنیش یەخەتان پێ دەگرێت هەر لەسەر ئەو ڕێبازە بمێننەوە، چونكە هەر كەسێك لەسەر هەر داب ونەریتێك بژی، لەسەر هەمان داب ونەریتیش دەمرێت، هەر كەسێكیش لەسەر هەر داب ونەریتێك مرد، لەسەر هەمان داب ونەریت زیندوو دەبێتەوە. سەعدى: ٦٧.
پرسيار: خواى گەورە فەرمانى كردووە بەموسڵمانى بمرين، لەحاڵێكدا مردن بەدەست خۆمان نییە، بۆچى خواى گەورە ئەو فەرمانەى كردووە؟