قورئان
ﮎ
ﰹ
ﮎ
ﭛ ٢ ٢ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ٣ ٣ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ
ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ٤ ٤
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ
ﭺ ﭻ ٥ ٥
الٓمٓ ١ ذَٰلِكَ ٱلۡكِتَٰبُ لَا رَيۡبَۛ فِيهِۛ هُدٗى لِّلۡمُتَّقِينَ ٢
ئەم پیتانە بۆیە لەسەرەتای ئەو سورەتانە باسكراون كەسەرەتاكەیان بەپیت دەستی پێكردووە (نەك بەوشە) بۆ ئەوەی قورئان لایەنی دەسەوسانكردن (اعجاز)ی خۆی دەربخات كەهەرچەندە قورئان لەم پیتانە پێكهاتووە كەهەموووان قسەی پێ دەكەن، بەڵام هەمووو خەڵك لەئاستیدا دەسەوسانن وناتوانن هاووێنەی قورئان بهێنن، بۆیە هەر سورەتێك كەسەرەتاكەی بەم وشانە دەستی پێكرد، ئەوە بێگومان باسی گەورەیی وسەركەوتنی قورئانی تێدایە، هەروەها باسی ئەوەی تێدایە كەهەموووان لەئاست قورئاندا دەسەوسانن، ئەمەش كەگوترا بەگوێرەی ئەزموون وتاقیكردنەوە سەلمێنراوە. ابن كثير: ١/ ٣٦، ٣٧.
پرسيار: پەيوەندى نێوان ئەو پيتانەى كەلەسەرەتاى هەندێك سورەتدا هاتووە، چيیە لەگەڵ گەورەيى قورئاندا؟
ذَٰلِكَ ٱلۡكِتَٰبُ لَا رَيۡبَۛ فِيهِۛ هُدٗى لِّلۡمُتَّقِينَ ٢
لم يقل: هدى للمصلحة الفلانية، ولا للشيء الفلاني؛ لإرادة العموم، وأنه هدى لجميع مصالح الدارين؛ فهو مرشد للعباد في المسائل الأصولية والفروعية، ومُبَيِّن للحق من الباطل، والصحيح من الضعيف، ومبين لهم كيفنەیفەرموو: ڕێنوێنییە بۆ فڵانە بەرژەوەندی، یان بۆ فیسارە شت، چونكە شتێكی گشتگیری مەبەستە، ڕێنوێنییە بۆ هەمووو بەرژەوەندییەكی دونیا وپەسڵان، كەواتە: قورئان ڕێپیشاندەری بەندەكانە بۆ هەموو ئەو بابەتانەی كەڕیشە وبنچینە وبنەمان وهەموو ئەوانەش كەوەك لق وپۆپن، هەروەها هەق وناهەق لێك جیا دەكاتەوە، دروست ونادروست لێك جیاواز دەكاتەوە، هەروەها ئەوەش ڕوون دەكاتەوە كەچۆن ڕێگایەكی پڕ لەسوود وچاك بگرنە بەر بۆ دونیا وپەسڵان. سەعدى: ٤٠.
پرسيار: چۆن ئەم ئايەتە دەكەيتە بەڵگە سەبارەت بەوەى كەقورئان بۆ بەرژەوەندى دونيا وپەسڵانە؟ يسلكون الطرق النافعة لهم في دنياهم وأُخراهم. السعدي: 40.
السؤال: كيف يستدل بهذه الآية على شمول هداية القرآن لمصالح الدارين؟
ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡغَيۡبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ٣
بڕوابوون بەشتی پەنامەكی ونادیار كار وبەشی دڵ ونوێژ كردنیش كار وبەشی جەستەیە، (ومما رزقناهم ينفقون)ـیش بەشی دارایی وماڵە، ئەمەش دیار وئاشكرایە. قورتوبى: ١/ ٢٧٤.
پرسيار: ئەم ئايەتە سێ جۆر تەقوا وخواپەرستى كۆ كردووەتەوە، ئەو سيانە كامانەن؟
وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ
نەیفەرموو: ویفعلون الصلاة. یان نەیفەرموو: ویأتون بالصلاة. چونكە هەر ئەوەندە بەس نییە كەمرۆڤ بەڕواڵەت نوێژ بكات وبەس، (إقامة الصلاة) بریتییە لەكردنی نوێژ بەتێر وتەواویی، هەم لەڕواڵەتدا تەواو بێت، یانی مەرجەكان وڕوكنەكان وشێوازەكەی تێر وتەواو بێت، هەمیش لەڕووی ناوەوەش تێر وتەواو بێت، ڕۆحی هەبێت، یانی بەدڵەوە ئەو نوێژە بكرێت ودڵی لای نوێژەكە بێت ولێی ڕابمێنێن بزانێت چی دەكات وچی دەڵێت. سەعدى: ٤١.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە فەرموويەتى: ويقيمون الصلاة ؟
وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
خوای گەورە وشەی (من)ی بەكارهێنا، لەزمانی عەرەبیدا (من) بۆ هەندێتی دەبێت (یانی هەندێك، نەك هەموو) بۆ ئەوەی خەڵك ئاگادار بكاتەوە كەئەو هەموو دارایی وسەروەت وسامانی خەڵكی ناوێ وداوای هەمووی ناكات، بەڵكو هەندێكی كەمی دەوێت، ئەوەندە كەم كەهیچ زیانێكیان پێ نەگات ونەبێتە هۆی بارگرانی بۆیان، بەپێچەوانەوە خۆیان بەهۆی ئەو بەخشینەوە سوودیان پێ دەگات، سوودیش بەبراكانیان دەگەیەنن، لەوەشدا كەخوای گەورە فەرموویەتی (رزقناهم) ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەو سەروەت وسامانەی كەلەبەردەستایە بەهۆی هێز وتوانای خۆتان نییە، بەڵكو ئەوە بەشێكە وخوای گەورە بەخشیویەتی ووەك ناز ونیعمەت بەئێوەی داوە وبەو هۆیەوە ئێوەی لەزۆرێك لەبەندەكانی خۆی جیا كردووەتەوە، كەواتە سوپاسی خوا بكەن بەهۆی ئەو ناز وبەخششەی كەپێی بەخشیون. سەعدى/ ٤١.
پرسيار: بۆچى خواى گەورە وشەى (من)ى بەكار هێنا، ئەو وشەيەى كەماناى هەندايەتى تێدايە؟
ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡغَيۡبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ ٣
بەڵگەی ئەوەی كەباوەڕ هێنان بەغەیب ونادیار سەردەكێشێ بۆ بەخشین لەپێناو خوادا ئەوەیە كەڕزق وڕۆزی خوای گەورە بەشێكە لەو شتانەی كەنادیار وپەنهانن، چونكە مرۆڤ نازانێت چ شتێكە دەبێت بەڕزق وڕۆزی ئەو، كەواتە: ڕزق وڕۆزی بەشێكن لەو شتانەی كەنادیار وپەنهانن، جا هەر كاتێك دڵنیا بوو لەوەی لەبری ئەوەی ئەم بەخشیویەتی خوای گەورە زیاتری بۆ دەنێرێتەوە، زیاتر دەبەخشێت، جا هەر كاتێك بەشێكی بەخشی، بەشێكی تازە ونوێ جێگاكەی پڕ دەكاتەوە وهێز وتوانای ئەوەی بەسەردا دەشكێ كەبەدەستی بهێنێت، دەروازەی بەخشینەكانی خوای گەورەی زیاتر لەجاران وباشتر لەجاران بۆ دەكرێتەوە. بیقاعى: ١/ ٣٠.
پرسيار: بەڵگەى ئەوەى كەباوەڕ هێنان بەغەيب وناديار سەردەكێشێ بۆ بەخشين لەپێناو خودا، كامەيە؟
وَبِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ
دڵنیایی (یەقین) بەرزترین پلەی زانستە، ئەمە ئەوەیە كەجێگای دودڵی وگومانی تێدا نابێتەوە. ئيبن عەتيە: ١/ ٨٦.
پرسيار: هەتا زانيارى سەبارەت بەپەسڵان زياتر بێت، ئەوا كار وكردەوە بۆ پەسڵان زياتر دەبێت، بەئايەتى قورئان ئەم باسە بەڵگەدار بكە وڕوونى بكەرەوە.