قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٥٥ ٥٥

٥٦ ٥٦

٥٧ ٥٧

ﭿ
٥٨ ٥٨


٥٩ ٥٩



٦٠ ٦٠



٦١ ٦١
196
سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 55

فَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ ٥٥

بە سەروەت وسامان ومنداڵی ئەم دووڕووانە سەرسام نەبیت، چونكە هیچ سوودێكی لێ نابینن.. یەكێك لەزیانە گەورەكانی سەروەت وسامان وماڵ ومنداڵیان ئەوەیە كە: دڵیان بەستراوە بەو شتانەوە ولەوانە زیاتر چاویان لەهیچ نییە (واتە: باوەریان بەپاداشتی قیامەت نییە تا چاویان لێی بێت وهەوڵی بۆ بدەن. و) كەواتە ماڵ ومنداڵ بووەتە كۆتا ئامانجی ئەوانە، پشكێك لەویستی ئەو دونیا لەدڵیاندا جێگیر نەبووە، بۆیە بەكافری دونیا بەجێدەهێڵن وگیان بەگیان ئافەرین تەسلیم دەكەن. سەعدى: ٣٤٠.
پرسیار: بۆچى ماڵ ومنداڵى دووڕووەكان دەبێتە هۆى كافربوونيان؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 55

فَلَا تُعۡجِبۡكَ أَمۡوَٰلُهُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُهُمۡۚ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُم بِهَا فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَتَزۡهَقَ أَنفُسُهُمۡ وَهُمۡ كَٰفِرُونَ ٥٥

نەك هەر دووڕووەكان، بەڵكو تەواوی ئەو كەسانەی كەخوای گەوە هێدی هێدی لەدۆزەخیان نزیك دەكاتەوە، وەك دووڕووەكانن، واتە: بەزۆری ماڵ ومنداڵی زۆریان پێ دەدات، جا كاتێك ئەم سەروەت وسامان ومنداڵانەی خۆیان دەبینن ولەگەڵ ماڵ ومنداڵی مرۆڤە پاكەكانی ڕادەنێن، وا گومان دەبن لەبەر ئەوەی لای خوا ڕێزدارن بۆیە ئەو ماڵ ومنداڵ وسامانەی پێ بەخشیون، هەتا مردنیش بەو جۆرە دەمێننەوە، بەڵام خوای گەورە بەمەبەستی بەخشین وڕێز ئەو ماڵ ومنداڵ وسامانەی پێ نەداون، بەڵكو ویستویەتی ئەوانە بخاتە ناو تاقی كردنەوە وسزای دوارۆژەوە. بیقاعى: ٣/ ٣٣٤.
پرسیار: ئايا زۆريى ماڵ ومنداڵ وسامان نيشانەى ڕەزامەندى خودايە؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 58

وَمِنۡهُم مَّن يَلۡمِزُكَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ فَإِنۡ أُعۡطُواْ مِنۡهَا رَضُواْ وَإِن لَّمۡ يُعۡطَوۡاْ مِنۡهَآ إِذَا هُمۡ يَسۡخَطُونَ ٥٨

خۆشحاڵی وتوڕەبوونی ئەوانە لەبەر خوای گەورە نییە، هەروەها ئەو كەسانەش كەدڵیان بەپلە وپایە وئەو جۆرە ئارەزووانە بەستووە وەك ئەوانن، ئەگەر دەستیان كەوت وبەئامانجی خۆیان گەیشتن خۆشحاڵ دەبن، ئەگینا توڕە دەبن، واتە: بەندە وكۆیلەی هەوا وئارەزووی خۆیانن، چونكە بەندەیی وعەبدایەتی ڕاستەقینە بەندایەتی وعەبدایەتی ناو دڵە، یان باشترە كەبڵێم: هەر شتێك دڵی مرۆڤ بكاتە كۆیلەی خۆی، ئەوە ئەو مرۆڤە خۆیشی دەبێتە كۆیلەی ئەو شتە. الجامع الكلام: ٣/ ٣٨٠.
پرسیار: بەندەيى وعەبدايەتى راستەقينە، عەبدايەتى دڵە، ئەم قسەيە ڕوون بكەرەوە.

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 58

فَإِنۡ أُعۡطُواْ مِنۡهَا رَضُواْ وَإِن لَّمۡ يُعۡطَوۡاْ مِنۡهَآ إِذَا هُمۡ يَسۡخَطُونَ ٥٨

نابێت مرۆڤ خۆشحاڵی وتوڕەبوونی لەسەر بنەمای داخوازیە دونیاییەكانی بێت، نابێت ئامانجێكی خراپ ونالەباری هەبێت، بەڵكو دەبێت هەوا وئارەزووی ئەو، شوێن فەرمان وڕەزامەندی خوای گەورە بكەوێت. سەعدى: ٣٤٠.
پرسیار: خۆشحاڵى باوەڕدار چ كاتێك ڕاست ودروست دەبێت؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 58

وَمِنۡهُم مَّن يَلۡمِزُكَ فِي ٱلصَّدَقَٰتِ فَإِنۡ أُعۡطُواْ مِنۡهَا رَضُواْ وَإِن لَّمۡ يُعۡطَوۡاْ مِنۡهَآ إِذَا هُمۡ يَسۡخَطُونَ ٥٨

لەبارەی خێر وخێرات ودابەشكردنی ئەو خێر وخێراتە ڕەخنەت لێ دەگرن وتانەت لێ دەدەن، واتە: دووڕووەكان دەیانگوت: محەممەد(ﷺ) خێر وخێرات تەنها بەو كەسانە دەدات كەخۆی خۆشی دەوێن!. بەغەوى: ٢/ ٢٩٣.
پرسیار: دڕدۆنگى وگومان دروستكرن لەنییەتى زانايان وبانگخوزاە چاكەكان ـ كەئێستا بەچاوى خۆمان دەيبينين ودەيبيستين ـ كارێكى تازەيە يان بناغەيەكى لەمێژينەى هەيە؟ بەپێى ئايەتەكە ڕوونى بكەرەوە.

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 61

وَمِنۡهُمُ ٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ ٱلنَّبِيَّ وَيَقُولُونَ هُوَ أُذُنٞۚ قُلۡ أُذُنُ خَيۡرٖ لَّكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَيُؤۡمِنُ لِلۡمُؤۡمِنِينَ

واتە: دووڕووەكان -بە قسەی ناشیرین وتوانج وپلارەوە ئازاری پێغەمبەر(ﷺ) دەدەن ودەڵێن: ئەو هەر گوێیە وهەرچیەك بڵێن دەیبیستێت وبڕوا دەكات، تۆش بڵێ: ئەو خەیر وهەق دەبیستێت وبڕوا بەباوەڕداران دەكات. ابن جزى: ١/ ٢٦٢.
پرسیار: بۆچى دووڕووەكان بەپێغەمبەر(ﷺ)يان دەگوت: گوێيە؟ خواى گەورە چۆن وەڵامى دانەوە؟

سووڕەتی توبە ئایەتەکان 0 - 61

وَٱلَّذِينَ يُؤۡذُونَ رَسُولَ ٱللَّهِ لَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ٦١

واتە: لەدونیا وقیامەتدا سزای ئەو كەسانە دەدات كەگاڵتەیان بەپێغەمبەر(ﷺ) كردووە، بەشێك لەو ئازارە بەژانە ئەوەیە كەهەر كەسێك ئازاری پێغەمبەر(ﷺ) بدات وقسەی ناشیرینی لەڕوودا بكات یان -پەنا بەخوا- جوێنی پێ بدات دەبێت بكوژرێت. سەعدى: ٣٤٢.
پرسیار: يەكێك لەجۆرەكانى ئازارى بەژان بۆ ئەوانەى كەجوێن بەپێغەمبەر(ﷺ) دەدەن چییە؟