قورئان
ﮕ
ﱂ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٤٨ ٤٨ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ﭱ ﭲ ٤٩ ٤٩ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ
ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ٥٠ ٥٠ ﮆ
ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ٥١ ٥١ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ
ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ
ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
ﮭ ٥٢ ٥٢ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ٥٣ ٥٣ ﯝ
ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ
ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ٥٤ ٥٤
لَقَدِ ٱبۡتَغَوُاْ ٱلۡفِتۡنَةَ مِن قَبۡلُ وَقَلَّبُواْ لَكَ ٱلۡأُمُورَ حَتَّىٰ جَآءَ ٱلۡحَقُّ وَظَهَرَ أَمۡرُ ٱللَّهِ وَهُمۡ كَٰرِهُونَ ٤٨
(وقلَّبوا لك الأمور) واتە: بەمەبەستی پووچەڵ كردنەوەی بانگەوازی ئێوە وسەركزكردنی ئایینەكەتان و(لەناو بردنی خۆتان) جارەهای جار فرت وفێڵیان بەكار هێناوە ودرێغییان نەكردووە (حتى جاء الحق وظهر أمر الله وهم كارهون)؛ (هەتا فەرمانی خوای گەورە هات و. و) فرت وفێڵی ئەوانی پووچەڵ كردەوە وڕیشەكێشی كرد، بۆیە جێی خۆیەتی خوای گەورە بەندە بڕوادارەكانی خۆی لەفرت وفێڵی ئەوانە ئاگادار بكاتەوە. سەعدى: ٣٣٩.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەفرت وفێڵى دووڕووەكان زۆر گەورەيە، بەڵام لەكۆتاييدا شكست دەهێنێت!.
أَلَا فِي ٱلۡفِتۡنَةِ سَقَطُواْۗ
(هەر لەناو ئەوانەدا هی وا هەن دێن پێت ئێژن: ئیزنمان بدە با نەیەین، نەوەك توشی گواناهان ببین، بابزانن كەهەر ئێستا كەوتوونە ناو تاوانەوە. و) با وای دانێیین كەقسەی ئەوانە ڕاستە! ئەگەر بچنە جیهاد توشی تاوان دەبن! دەی خۆ ئەگەر نەچن توشی تاوانی گەورەتر دەبن! واتە توشی نافەرمانی دەبن فەرمانی خودا وپێغەمبەری خوا(ﷺ) بەجێ ناهێنن، توشی بێشەرمی كردن بۆ ئەنجامدانی تاوانی گەورە بوون، هەرچی ڕۆیشتن بۆ جیهادیشە ئەوە (ئەگەر بەپێ قسەی ئەوان توشی تاوانیان بكات) تاوانی كەمترە لەوەی كەنەچن، ئەو تاوانەی كەخۆیان دەڵێن توشی دەبین هەر گومانە، كەواتە مەبەستی ئەو قسەیەی ئەوان هەر ئەوەیە نەچنە جیهاد وجگە لەوە هیچی تر نییە. سەعدى: ٣٣٩.
پرسیار: دووڕووەكان چەند پێوەرێكيان هەيە كەجياوازە لەپێوەرى باوەڕداران، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
إِن تُصِبۡكَ حَسَنَةٞ تَسُؤۡهُمۡۖ وَإِن تُصِبۡكَ مُصِيبَةٞ يَقُولُواْ قَدۡ أَخَذۡنَآ أَمۡرَنَا مِن قَبۡلُ وَيَتَوَلَّواْ وَّهُمۡ فَرِحُونَ ٥٠
(إن تصبك حسنة):ئەگەر سەركەوتن وتاڵانیت بەنسیب بوو (تسؤهم):دووڕووەكان خەمبار دەكات (وإن تصبك مصيبة):ئەگەریش توشی كوشتن وشكست بوونەوە (يقولوا قد أخذنا أمرنا من قبل): دەڵێن: ئێمە پێشتر هەگەری خۆمان كردووە.. (ويتولوا):جا پشتت تێ دەكەن و (وهم فرحون):بەو موسیبەتەی كەپێت گەیشتووە زۆر دڵخۆش وشادمان دەبن. بەغەوى: ٢/ ٢٩٠.
پرسیار: كەسانێك هەن كاتێك زيانێك بەباوەڕداران دەگات خۆشحاڵ دەبن، بەڵام كاتێك باوەڕداران سەركەوتن بەدەست دەهێنن خەمبار دەبن، ئايا ئەو كەسانە باوەڕدارن؟ ئەگەر باوەڕدار نين چين؟
قُلۡ هَلۡ تَرَبَّصُونَ بِنَآ إِلَّآ إِحۡدَى ٱلۡحُسۡنَيَيۡنِۖ وَنَحۡنُ نَتَرَبَّصُ بِكُمۡ أَن يُصِيبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٖ مِّنۡ عِندِهِۦٓ أَوۡ بِأَيۡدِينَاۖ فَتَرَبَّصُوٓاْ إِنَّا مَعَكُم مُّتَرَبِّصُونَ ٥٢
(قل هَل تَرَبَّصُونَ بِنا إِلا إِحدَى الحُسنَيَين) ئایا چاوەڕێی شتێكی ترن بۆ ئێمە جگە لەم دوو شتە: سەركەوتن، یان مەرگ لەپێناوی خودا؟ كەهەردوكیان كاری چاك وگرانبەهان ﭽﮤ ﮥ ﮦ ﭼ ئەو بەڵا وموسیبەتانەی كەلەئاسمانەوە دەیبارێنێت یان سزای قیامەت (أَو بِأَيدينا)واتە: كوشتن (بە دەستی ئێمە) (فَتَرَبَّصُوا):(واتە: چاوەڕێ بن. و) ئەمە بۆ هەڕەشەیە. ابن جزى: ١/ ٣٤٠.
(مانای ئایەتەكە بەسەر یەكەوە لەتەفسیری م هەژار: بێژە ئاخۆ چاوەنۆڕن جگە لەیەكێ لەو دووانەی -كە هەردوكیان باشەكانن- شتێكی ترمان توش ببێت؟ ئەوا ئێمەش چاوەنۆڕین خودا هەر خۆی یان بەهۆی ئێمە جەزرەبەتان بۆ بنێرێت، دەسا ئێوە چاوەنۆڕ بن، ئەوا ئێمەش چاوەنۆڕین . و).
پرسیار: مەبەست لەو دوو شتە چاكە چییە كەتێكۆشەران چاوەڕێى دەكەن؟ هەروەها مەبەست لەو دوو سزايە چییە كەچاوەڕێى كافرانە؟
وَمَا مَنَعَهُمۡ أَن تُقۡبَلَ مِنۡهُمۡ نَفَقَٰتُهُمۡ إِلَّآ أَنَّهُمۡ كَفَرُواْ بِٱللَّهِ وَبِرَسُولِهِۦ
ئەگەر كافر لەدونیادا كارێكی چاكەی وەك جێبەج كردنی پەیوەندی خزمایەتی، یان دڵدانەوەی دڵشكاوێك، یان دەسگرۆیی هەژارێك بكات، لەپەسڵاندا هێچ پاداشتێكی پێ نادرێتەوە وئەو كارانەی هیچ سوودێكی بۆ قیامەتی ئەو كەسە نابێت، بەڵام لەدونیادا دەبێتە مایەی ئەوەی كەخوای گەورە ناز ونیعمەتی خۆی زیاد بكات بۆی. قورتوبى: ٨/ ١٦١.
پرسیار: چ شتێك دەبێتە هۆى ئەوەى كەدووڕووەكان لەقيامەتدا پاداشتى كارە چاكەكانيان وەرنەگرنەوە؟
وَلَا يَأۡتُونَ ٱلصَّلَوٰةَ إِلَّا وَهُمۡ كُسَالَىٰ وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمۡ كَٰرِهُونَ ٥٤
ئەم ئایەتە زۆر بەخەستی سەركۆنەی ئەو كەسانە دەكات كەهەمان كاری دووڕووەكان دەكەن، واتە: دەبێت مرۆڤی باوەڕدار بەگورج وگۆڵی وبەكەیف خۆشیەوە وبەسینەی فراوانەوە ودڵی ڕاوەستاوەوە نوێژەكانی بكات، خێر بكات وچاوەڕێی پاداشتی خوای گەورەش بێت. سەعدى: ٣٤٠.
پرسیار: باشترين شێواز بۆ كردنى نوێژ وخێر چییە؟
وَلَا يُنفِقُونَ إِلَّا وَهُمۡ كَٰرِهُونَ ٥٤
چونكە ئەوان خێركردن بەزیان وخێر نەكردن بەدەستكەوت هەژمار دەكەن، ئەو خێركردنەی كەبەزۆر نەبێت نەكرێت، ئەوە هیچ پاداشتێكی لەسەر نییە. قورتوبى: ١٠/ ٢٣٩.
پرسیار: بۆچى خێرى مرۆڤى دووڕوو وەرناگيرێت؟