قورئان
ﮔ
ﱂ
ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ ٥٣ ٥٣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ
ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ٥٤ ٥٤
ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ
٥٥ ٥٥ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ٥٦ ٥٦ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ
ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ٥٧ ٥٧ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
٥٨ ٥٨ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ
٥٩ ٥٩ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ
ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ٦٠ ٦٠ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ
ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ٦١ ٦١
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ لَمۡ يَكُ مُغَيِّرٗا نِّعۡمَةً أَنۡعَمَهَا عَلَىٰ قَوۡمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمۡ
مەبەست ئەوەیە كەخوای گەورە ئەو ناز ونیعمەتانەی كەبەدەستەیەكی بەخشیوە، نایگۆڕێت هەتا خۆیان بەهۆی ناشوكری وسپڵەییەوە نەیگۆڕن، جا هەر كاتێك ئەم كارەیان ئەنجامدا، ئەوا خوای گەورەش ئەو شتە دەگۆڕێت كەپێی بەخشیون وناز ونیعمەتەكانیان لێ دەسێنێـتەوە. بەغەوى: ٢/ ٢٣٢.
پرسیار: چ كاتێك خواى گەورە بار وگوزەرانى كۆمەڵگا دەگۆڕێت؟
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ لَمۡ يَكُ مُغَيِّرٗا نِّعۡمَةً أَنۡعَمَهَا عَلَىٰ قَوۡمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمۡ
(ذلك) ئەو سزایانەی كەخوای گەورە ناردی بۆ سەر ئەو گەلانەی پێغەمبەران وبەرنامەكانی خوایان بەدرۆ زانی، وبەهۆی ئەو تاوانانەی كەكردیان ئەو خۆشی وناز ونیعمەتانەی لێ سەندنەوە كەپێی بەخشیبوون، چونكە هەرگیز خوای گەورە ئەو ناز ونیعمەتانە لەهیچ دەستە وتاقمێك ناسێنێتەوە كەپێی بەخشیون، بەڵكو دەیهێڵێتەوە وزیادیشی دەكات بۆیان، بەڵام بەو مەرجەی كەئەوان خۆیان سوپاسی خوا بكەن، (حتى يغيروا ما بأنفسهم) مەگەر لەحاڵەتێكدا لێیان بسێنێتەوە كەواز لەكاری چاكە بهێنن ودەست بدەنە تاوان وخراپە، واتە: ناسوپاسی ناز ونیعمەتی خوا بكەن وبەهۆی كوفرەوە بیگۆڕن، جا كەكار گەیشتە ئەوە خوای گەورەش بەهۆی ئەو كوفر وناسوپاسیەی كەدەیكەن ناز ونیعمەتەكەیان لێ دەسێنێتەوە ودەیگۆڕێت بەسزا، ڕێك بەو جۆرەی كەخۆیان گۆڕانكارییان تێدا كرد، لەم كارەشدا حیكمەت ودادگەری خوای گەورە ومیهرەبان دەردەكەوێت، چونكە سزای هیچ كەسێك نادات هەتا ئەو كەسە خۆی ستەم نەكات ونەبێتە هۆكاری سزای خۆی. سەعدى: ٣٢٤.
پرسیار: هەر كەسێك حاڵەت وگوزەرانى خۆى (لە سوپاسگوزاريەوە بەرەو سپڵەيى وبەدنمەكى. و) بگۆڕێت، ناز ونيعمەتەكانى لەناو دەچێت، ئەى ئەو كەسەى كەلەسەر حاڵەتى (خواناسى وسوپاسگوزارى خۆى) بمێنێتەوە چى بەسەر دێت؟
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ لَمۡ يَكُ مُغَيِّرٗا نِّعۡمَةً أَنۡعَمَهَا عَلَىٰ قَوۡمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمۡ
ئەم گۆڕینە دوو جۆرە: جۆری یەكەم: گۆڕینەكە ئاشكرا بكەن، كەلەم شێوەیەدا گوفتار وڕەفتاریان دەبێتە مایەی سەركۆنە كردن وسزا دان. جۆری دووەم: ئەو بیروباوەڕەی كەلەناو دڵیانە بیگۆڕن بەدودڵی وبێباوەڕی وڕاڕایی وبڕیاری ئەوە بدەن كەتاوان بكەن ونافەرمانی فەرمانەكانی خوا وپێغەمبەری خوا(ﷺ) بكەن. الجامع الكلام: ٣/ ٢٨٢.
پرسیار: گۆڕينى ئەوەى كەلەنەفسدايە دوو جۆرە، ئەوەى كەئاشكرايە وئەوەيشى كەپەنهانە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
ٱلَّذِينَ عَٰهَدتَّ مِنۡهُمۡ ثُمَّ يَنقُضُونَ عَهۡدَهُمۡ فِي كُلِّ مَرَّةٖ وَهُمۡ لَا يَتَّقُونَ ٥٦
لێكدانەوەی -شكاندنی پەیمان بەهۆی ئەوانەوە- بەفیعلی موزاریع، بەو مەبەستەیە كەئەوە بگەیەنێت كەئەوان دوای دابەزینی ئەم ئایەتەش دیسان پەیمان دەشكێنن وواز لەپەیمان شكێنی ناهێنن، واتە: دركەیە بۆ نائومێد بوون لەوەفا بەپەیمان لەلایەن ئەوانەوە. ابن عاشور: ١٠/ ٤٨.
پرسیار: بۆچى پەيمان شكێنى لەلايەن كافرانەوە بەفيعلى داهاتوو (موزاريع) باس كراوە؟
فَإِمَّا تَثۡقَفَنَّهُمۡ فِي ٱلۡحَرۡبِ فَشَرِّدۡ بِهِم مَّنۡ خَلۡفَهُمۡ لَعَلَّهُمۡ يَذَّكَّرُونَ ٥٧
ئەمە یەكێكە لەسوودەكانی تۆڵە وسزا دیاریكردن بۆ تاوانەكان، هۆكارە بۆ ئەوەی كەئەو كەسەی تاوانی نەكردووە سڵ لەتاوان بكاتەوە وئەوەیشی كردوویەتی جارێكی تر دووبارەی نەكاتەوە. سەعدى: ٣٢٤.
پرسیار: تۆڵە سەندنەوەى لەوانەى كەتاوان دەكەن، چ سوێكى هەيە؟
وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِن قَوۡمٍ خِيَانَةٗ فَٱنۢبِذۡ إِلَيۡهِمۡ عَلَىٰ سَوَآءٍۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡخَآئِنِينَ ٥٨
فەرمووی: ئەگەر ترسان خیانەت بكەن، نەیفەرموو: ئەگەر خیانەتیان كرد! چونكە كاروباری سیاسی وجەنگیی لەسەر بنەمای گومان وبۆچوون ونیشانە بوونیات دەنرێت ونابێت چاوەڕوانی ئەوە بیت كەشتەكە ڕووبدات، چونكە ئەگەر كاربەدەستان لەكاتێكی ئاوادا كەمتەرخەمی بكەن وچاوەڕێی ڕوودانی كارەكە بكەن، ئەوا گەلیان خستووەتە مەترسییەوە، لەوانەیە غافڵگیر بكرێن وبەرژەوەندییەكانیان لەناو بچێت. ابن عاشور: ١٠/ ٥٢.
پرسیار: بۆچى ئايەتەكە فەرمووى: ئەگەر ترساى خيانەت بكەن، نەيفەرموو: ئەگەر خيانەتيان كرد؟
وَإِن جَنَحُواْ لِلسَّلۡمِ فَٱجۡنَحۡ لَهَا
(واتە: ئەگەر داوای ئاگربەسیان كرد قبوڵی بكە) ئەم كارە سوودی زۆرە، لەوانە: لەهەموو سەردەمێكدا ئەوە داوا كراوە كەئەگەر دوژمن داوای ئاگربەسی كرد داواكەیان قبووڵ بكرێت، جا ئەگەر دەست پێشخەرییان كرد وداوایان كرد باشتر وایە بەگوێیان بكرێت، دووەم: دەتوانن لەكاتی ئاگربەستدا باشتر هێزەكانتان كۆ بكەنەوە وخۆ ئامادە بكەن بۆ ئەوەی ئەگەر جارێكی تر شەریان كرد هێزەكەتان ئامادە وبەهێز بن. سێیەم: ئەگەر ئاگربەستتان كرد وجەنگ وەستاو لەیەكتر ئەمین بوون ولەیەكتر تێگەیشتن ئەوە ئیسلام سەردەكەوێت وهیچ شتێك بەسەر ئیسلامدا سەرناكەوێت، چونكە هەر كەسێك تۆزێك هەست وشعور وویژدانی تێدابێت دەزانێت ئیسلام لەهەموو ئایینەكانی تر باشترە. سەعدى: ٣٢٥.
پرسیار: ئەگەر دەستەى كافر داواى ئاگربەست وئاشتەوايى كرد وكاتەكەش گونجاو بوو، ئەو ئاشتى وئاگربەستە چ سوودێكى بۆ ئيسلام تێدايە؟