قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە



٣٤ ٣٤


٣٥ ٣٥

ﭿ

٣٦ ٣٦


٣٧ ٣٧


٣٨ ٣٨


٣٩ ٣٩

٤٠ ٤٠
181
سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 34

وَمَا لَهُمۡ أَلَّا يُعَذِّبَهُمُ ٱللَّهُ وَهُمۡ يَصُدُّونَ عَنِ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَمَا كَانُوٓاْ أَوۡلِيَآءَهُۥٓۚ إِنۡ أَوۡلِيَآؤُهُۥٓ إِلَّا ٱلۡمُتَّقُونَ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ ٣٤

حەسەن دەفەرمووێت: هاوەڵپەرستان دەیانگوت: ئێمە سەرپەرشتیكاری مزگەوتی حەرام (كەعبە)ین، بەڵام خوای گەورە بەم جۆرە قسەكانی ئەوانی ڕەت كردەوە وفەرمووی: (وما كانوا أولياءه) هاوەڵپەرستان سەرپەرشتیاری مزگەوتی حەرام نین (إن أولياؤه إلا المتقون) بەڵكو سەرپەرشتیارانی مزگەوتی حەرام تەنها ئەو كەسانەن كەباوەڕدارن و(یەكتا پەرستن و. و) دوورن لەهاوەڵپەرستی. بەغەوى: ٢/ ٢١٩.
پرسیار: مرۆڤ چۆن دەتوانێت ببێتە سەرپەرشتيارى كابە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 35

وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمۡ عِندَ ٱلۡبَيۡتِ إِلَّا مُكَآءٗ وَتَصۡدِيَةٗۚ فَذُوقُواْ ٱلۡعَذَابَ بِمَا كُنتُمۡ تَكۡفُرُونَ ٣٥

(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: نوێژیان لەماڵی خودادا هەر پریەتی لەچەپڵە وفیتوكێشانە (فیكە لێدان. و)، سا لەسزای ئەو بڕوانەهێنانەدا دەشێ توشی ئازار ببن. و.) چەپڵەلێدان ومۆسیقا لێدان ودەهۆڵ وزوڕنا ژەنین وكۆبوونەوە لەو مەجلیسانەدا كەئەو ئامێرانەی تێدا بەكار دەهێنرێت بەمەبەستی خۆ نزیك كردنەوە لەخودا، بەشێك نییە لەئایینی ئیسلام ولەهیچ شوێنێكی سوننەتی پێغەمبەردا(ﷺ) جێگای نابێتەوە وهیچ یەك لەچوار پێشەواكە (ئەبوحەنیفە، مالك، شافیعی، ئەحمەد. و) ئەو جۆرە كارانەیان پەسەند نەكردووە، نەك هەر ئەوان بگرە یەك هاوەڵی پێغەمبەر(ﷺ)، یان یەك كەس لەشوێنكەوتووان (تابعین)، یان یەك كەس لەشوێنەكەوتوانی شوێنكەوتووان (تابع التابعین)، كاری لەو جۆرەیان نەكردووە وپەسەندیشیان نەكردووە. قاسمى: ٥/ ٢٨٩.
پرسیار: بۆچى چەپڵەلێدان ودەهۆڵ وزوڕنا ژەنين لەڕوانگەى ئايينى ئيسلامەوە بەبيدعەى ناشيرين هەژمار كراوە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 36

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ لِيَصُدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيۡهِمۡ حَسۡرَةٗ ثُمَّ يُغۡلَبُونَۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحۡشَرُونَ ٣٦

واتە: (مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: ئەوانەی خودا نەناسن، ماڵی خۆیان خەرج دەكەن ڕێگەی بەرەو خودا بگرن، ئەو ماڵ بەخت كردنەیان دەبێتە كەسەرێك بۆیان وپاشان هەر ژێر دەكەون. خڕوپڕی خوانەناسان لەدۆژەهـ كۆ دەكرێنەوە. و.). ئامانجیان لەبەخت كردنی سەروەت وسامانیان ئەوەیە كەهەق پووچەڵ بكەنەوە ویارمەتی ناهەق بدەن، یەكخواپەرستی لەناو ببەن وبت پەرستی وهاوەڵپەرستی بكەنە بەرنامە وئایین (فسينفقونها)واتە: ئەو پارە وپوڵانەیان خەرج دەكەن بەمەبەستی دەستكەوتنی ناهەق وپووچەڵ ودژایەتیكردنی هەق وڕاستەقینە، ئەم كارەیان بەلاوە ئاسانە، بەڵام دەبێتە هۆی سەرشۆڕبوون وزەلیلی وشكست وبەدبەختیان، چونكە هەم سەروەت وسامان وئارەزووەكانیان بەبادا دەڕوات، هەم لەپەسڵاندا توشی قورسترین سزا دەبنەوە (بەجارێ ماڵی وێرانیان ئەمیشیان چوو، ئەویشیان چوو. و). سەعدى: ٣٢٠.
پرسیار: دووڕووەكان وكافرەكان هەنگاوى قورس وپتەو بەمەبەستى سەرخستنى ناهەق هەڵدەگرن، سەرەنجامى ئەو كارەيان چییە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 36

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمۡ لِيَصُدُّواْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِۚ فَسَيُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيۡهِمۡ حَسۡرَةٗ ثُمَّ يُغۡلَبُونَۗ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِلَىٰ جَهَنَّمَ يُحۡشَرُونَ ٣٦

حەسرەت وپەشیمانی نیسبەت دراوە بۆ لای سەروەت وسامان، چونكە خەرج كردنی سەروەت وسامانەكە بووەتە هۆی حەسرەت وپەشیمانی (بۆیە وەك ئەوە وایە كەسەروەت وسامانەكە خۆیان بوبێتن بەحەسرەت وپەشیمانی. و). ابن عاشور: ٩/ ٣٤١.
پرسیار: بۆچى لەم ئايەتەدا حەسرەت وپەشيمانى نيسبەت دراوە بۆ لاى سەروەت وسامان؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 38

قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِن يَنتَهُواْ يُغۡفَرۡ لَهُم مَّا قَدۡ سَلَفَ وَإِن يَعُودُواْ فَقَدۡ مَضَتۡ سُنَّتُ ٱلۡأَوَّلِينَ ٣٨

واتە: ئەگەر لەو شتانە دەست بكێشنەوە كەنەهییان لێ كراوە، ئەوا خوای گەورە لەتاوانەكانی ڕابردوویان خۆش دەبێت. الجامع الكلام: ٣/ ٤٧٤.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەخواى گەورە تەوبەى بەندەكانى خۆش دەوێت.

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 39

وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ كُلُّهُۥ لِلَّهِۚ

ئامانج ومەبەست لەجەنگ لەگەڵ دوژمنانی ئاییندا ئەوەیە كەخراپە وشەڕی ئەوانە لەسەر دینی ئیسلام كەم بێتەوە وداكۆكی بكرێت لەئایینی خودا كەخەڵكی بۆیە دروست كردوون تا لەسەر ئەو ئایینە بن، تا ئەو كاتەی ئایینی ئیسلام زاڵ دەبێت بەسەر هەموو ئایینەكانی تردا. سەعدى: ٣٢١.
پرسیار: نییەتى ڕاستەقينە ودروست وئامانجى مرۆڤى موجاهيد وتێكۆشەرى ڕاستەقينە چییە؟

سووڕەتی أنفال ئایەتەکان 0 - 40

وَإِن تَوَلَّوۡاْ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَوۡلَىٰكُمۡۚ نِعۡمَ ٱلۡمَوۡلَىٰ وَنِعۡمَ ٱلنَّصِيرُ ٤٠

هەر كەسێك خودا پشتیوان ومەدەدكاری بێت، هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە وكەس پێی ناوێرێت، هەر كەسێكیش خوای گەورە دژایەتی بكات، هیچ عیززەت وڕێز ونرخێكی نییە. سەعدى: ٣٢١.
پرسیار: مرۆڤى موسڵمان ئەگەر بزانێت خواى گەورە پشتيوانى لێ دەكات ومەدەدكاريەتى، چ سوودێكى پێ دەگات؟