قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

ﰿ


٥٣ ٥٣



٥٤ ٥٤

ﭿ
٥٥ ٥٥


٥٦ ٥٦


٥٧ ٥٧

٥٨ ٥٨


ﯿ
٥٩ ٥٩
134
سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 53

وَكَذَٰلِكَ فَتَنَّا بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لِّيَقُولُوٓاْ أَهَٰٓؤُلَآءِ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيۡهِم مِّنۢ بَيۡنِنَآۗ أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَعۡلَمَ بِٱلشَّٰكِرِينَ ٥٣

(وكذلك فتنا بعضهم ببعض) واتە: كافرانمان لەگەڵ باوەڕداراندا تاقی كردەوە، ئەو تاقیكردنەوە بەو جۆرە بوو كەكافرەكان دەیانگوت: ئایا خوای گەورە خۆشبەختی وحەقی بەم كۆیلە ولات ولوتانە بەخشیوە وبەئێمەی نەبەخشیوە؟ لەكاتێكدا ئێمە خاوەن دەسەڵات وپلە وپایە وخانەدان وشەریفین! ئەم قسەیەی ئەوان مانای ئەوەی دەگەیاند كەئەو كارەیان زۆر پێ ناڕاست ودوور لەحەقیقەت بووە، جا ڕستەی (أَلَيسَ اللَّهُ بِأَعلَمَ بِالشَّاكِرِينَ): وەڵامێكی دەمكوتكەرە بۆ ئەو قسەیەی كافران. ابن جزى: ١/ ٢٧١.
پرسیار: ڕێنوێنى هەژاران ونەداران چۆن بووەتە تاقیكردنەوە بۆ كافر وگومڕاكان؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 53

أَلَيۡسَ ٱللَّهُ بِأَعۡلَمَ بِٱلشَّٰكِرِينَ ٥٣

ئەمانە كەسانێكن كەنرخی ناز ونیعمەتی بیروباوەڕ دەزانن، جا لەبەر ئەو ناز ونیعمەتەی بیروباوەڕ سوپاس وستایشی خوای گەورە دەكەن. الجامع الكلام: ٣/ ٢٨.
پرسیار: مەبەست لەو سوپاسگوزارانەى كەلەئايەتەكەدا باس كراوە، چ كەسانێكە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 54

وَإِذَا جَآءَكَ ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِـَٔايَٰتِنَا فَقُلۡ سَلَٰمٌ عَلَيۡكُمۡۖ كَتَبَ رَبُّكُمۡ عَلَىٰ نَفۡسِهِ ٱلرَّحۡمَةَ أَنَّهُۥ مَنۡ عَمِلَ مِنكُمۡ سُوٓءَۢا بِجَهَٰلَةٖ ثُمَّ تَابَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَصۡلَحَ فَأَنَّهُۥ غَفُورٞ رَّحِيمٞ ٥٤

هەر كاتێك باوەڕداران هاتنە خزمەتی تۆ، پێشوازییان لێ بكە وبەخێراتنیان بكە ودرود وسڵاویان بۆ بنێرە، جا مزگێنی سۆز ومیهرەبانی خودایان پێ ڕابگەیەنە، چونكە بەو مزگێنیە دڵیان خۆش دەبێت وورەیان بەرز دەبێت، هەروەها هانیان بدە بۆ گرتنەبەری هەموو ئەو ڕێگایانەی كەهۆكاری گەیشتنن بەسۆز ومیهرەبانی خودا، هەروەها لەوە بیانترسێنە كەلەناو تاواندا بمێننەوە وتەوبەی لێ نەكەن، فەرمانیان پێ بكە با تەوبە بكەن وداوای لێبووردن لەخودا بكەن بۆ ئەوەی بەر لێبووردەیی ولێخۆشبوونی خودا بكەون. سەعدى: ٢٥٨.
پرسیار: زانايان وبانگخوازان دەبێت چ جۆرە پەيوەندیيەكيان لەگەڵ شوێنكەوتووانە چاكەكانى خۆياندا هەبێت؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 55

وَكَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلۡأٓيَٰتِ وَلِتَسۡتَبِينَ سَبِيلُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ٥٥

بە ئاشكرابوونی ڕێگای تاوانباران، ڕێگای چاكەكارانیش ئاشكرا دەبێت. قورتوبى: ٨/ ٣٩٦.
پرسیار: بۆچى تەنها ڕێگاى تاوانبارانى باس كرد وڕێگاى باوەڕدارانى باس نەكرد؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 55

وَلِتَسۡتَبِينَ سَبِيلُ ٱلۡمُجۡرِمِينَ ٥٥

لە كاتێكدا ڕێگای تاوانباران ڕوون وڕۆشن بێت، ئەو كاتە ئیتر مرۆڤ دەتوانێت خۆی لێ بپارێزێت، بەپێچەوانەی ئەو كاتەوە كەڕێگا تاریك وناڕوون ونادیارە، لەكاتێكی ئاوادا ئەم ئامانجە گەورەیە نایەدی. سەعدى: ٢٥٨.
پرسیار: چ دانايى وحيكمەتێك لەڕۆشن كردن وئاشكرا كردنى ڕێگاى تاوانباراندا هەيە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 58

قُل لَّوۡ أَنَّ عِندِي مَا تَسۡتَعۡجِلُونَ بِهِۦ لَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۗ

سزاتان پێ دەگەیەنم، ئەم كارە هیچ خێرێكی بۆ ئێوە تێدا نەبوو، بەڵام فەرمانەكە لەلایەن كەسێكەوە هاتووە كەزۆر بەحەوسەڵە وبەسەبرە وئەوانەی تاوانبار وگوناهبارن فەرمانەكانی جێبەجێ ناكەن ولەئاست ئەوا بێشەرم وبێحەیان، كەچی ئەو هێشتا دەیانبەخشێت وڕۆزیشیان پێ دەدات وناز ونیعمەتی پەنهان وئاشكرای خۆی بۆ ئەوان دادەبارێنێت. سەعدى: ٢٥٩.
پرسیار: ئەم ئايەتە چۆن دەكەيتە بەڵگە لەسەر سۆز وميهرەبانى فراوانى خواى گەورە؟

سووڕەتی أنعام ئایەتەکان 0 - 59

وَعِندَهُۥ مَفَاتِحُ ٱلۡغَيۡبِ لَا يَعۡلَمُهَآ إِلَّا هُوَۚ وَيَعۡلَمُ مَا فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِۚ وَمَا تَسۡقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعۡلَمُهَا

(وما تسقط من ورقة إلا يعلمها) واتە: هیچ گەڵایەك لەهیچ دارێك ناوەرێت مەگەر ئەوەی كەخوای گەورە كات وشوێنی ئەو گەڵاوەرینە دەزانێت، ئەوەش دەزانێت كەچەندە ئەو گەڵایە لەهەوادا سوڕاوەتەوە وپاشان كەوتووە، هەروەها هیچ تۆوێك سەوز نابێت كەخوای گەورە پێی نەزانێت، تەنانەت دەزانێت لەچ كاتێكدا سەوز بووە وچەندێك گەشە دەكات وچ كەسێك (یان چ شتێك) لەبەرهەمی ئەو تۆوە دەخوات. قورتوبى: ٨/ ٤٠٥.
پرسیار: ئەم ئايەتە باسى شتێك دەكات كەنيشانەى زانستى خودايە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.