قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە





١٩٥ ١٩٥

١٩٦ ١٩٦

١٩٧ ١٩٧


١٩٨ ١٩٨




١٩٩ ١٩٩

٢٠٠ ٢٠٠
Surah Header

76
سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 195

فَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ وَأُخۡرِجُواْ مِن دِيَٰرِهِمۡ وَأُوذُواْ فِي سَبِيلِي وَقَٰتَلُواْ وَقُتِلُواْ لَأُكَفِّرَنَّ عَنۡهُمۡ سَيِّـَٔاتِهِمۡ وَلَأُدۡخِلَنَّهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ

(فالذين هاجروا) واتە: ئەو نیشتیمانەیان بەجێ هێشت كەشیركی تیابووە، دواتر هاتنە ئەو شوێنەی كەیەكخواپەرستی تێدا بووە و، لەخزم وخوێش ودۆست ودراوسێكانیان دووركەوتنەوە. (وأخرجوا من ديارهم) أواتە: موشریكەكان بەئازار وستەم، دونیایان لەوان كردبوویە چەرمی چاوی چۆلەكە، ئەوانیش ناچار كۆچیان كرد وئەوانیان بەجێهێشت، بۆیە خوای گەورە دەفەرمووێت: (وأوذوا في سبيلي) واتە: تاكە تاوانیان ئەوەبوو كەباوەڕیان بەخوا هێنابوو (كە ئەوەش نەك تاوان نییە، بەڵكو ئەركی سەرشانیان بووە. و) ﴿وَمَا نَقَمُواْ مِنۡهُمۡ إِلَّآ أَن يُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ﴾ [البروج: 8]. واتە: تەنها بۆیە لەوانە بەڕكدا چوبوون، هەر چونكە خوای هەرە خاوەن دەسەڵاتی شایانی تاریف كردنیان پەرستبوو.(وقاتلوا وقتلوا): گەورەترین پلە وپایە ئەوەیە كەمرۆڤ لەپێناوی خوادا بكوژرێت. ابن كثير: ١/ ٤١٨.
پرسيار: كەسێك كەلەبەر ڕەزامەندى خودا كۆچ بكات، يان لەنيشتيمانى خۆى دەربكرێت وئاوارە بكرێت، يا ئازار بدرێت، يان شەهيد بكرێت، چ پاداشتێكى هەيە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 196

لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ ١٩٦

ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەكافرەكان لەناز ونیعمەت بێبەشن، چونكە ناز ونیعمەتی ڕاستەقینە ئەوەیە كەخاڵی بێت لەزیانی دونیایی وقیامەتی، ناز ونیعمەتی ئەو كافرانە تێكەڵە لەگەڵ ناخۆشی وسزای قیامەتدا، ئەمەش وەك ئەوە وایە كەسێك هەنگوینی ژەهراویی لەبەردەم كەسێكدا دانابێت، جا ئەو كەسە هەرچەندە چێژ لەخواردنی هەنگوینەكە وەربگرێت، هێشتا ناگوترێت چاكەی لەگەڵدا كراوە وهەنگوینی پێدراوە. چونكە ئەو بەخششە بووەتە هۆی لەناو بردنی. قورتوبى: ٥/ ٤٨١.
پرسيار: ئايا كافرەكان لەناز ونيعمەتى دونيايى بەشدارن؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 196

لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فِي ٱلۡبِلَٰدِ ١٩٦

(مغتر) فریو خواردوو، خاپێنراو، ئەو كەسەیە كەدڵی بەو شتە خۆشە كەبەهۆیەوە خاپێنراوە، واتە: كافرەكان بەهاتوچۆ وژیانی خۆیان خۆشحاڵن وباوەڕداران پێی خەمبارن، بەڵام لەوانەشە ئەم بیرە بێت بەخەیاڵی باوەڕدارا كەئەم ناز ونیعمەتانە خێری بۆ كافرەكان تێدایە، جا ئەمەش ببێتە جۆرێك لەخۆزگە خواستن بەوان وفریوخواردن بەو ناز ونیعمەتانە، بۆیە خوای گەورە فەرمووی:(لا يَغُرَّنَّكَ)... مەرگ بۆ هەموو باوەڕدار وتەنانەت بۆ هەموو كافرێكیش باشە، بۆیە بۆ كافر باشە چونكە توشی تاوانی زیاتر نابێت، بۆیە بۆ بڕواداریش باشە چونكە ئەوەی لەقیامەت دەستی دەكەوێت زۆر لەوەی دونیا باشتر وپاكتر وهێژاترە. ابن عەتيە: ١/ ٥٥٨.
پرسيار: بۆچى وشەى (غرور) لەم ئايەتەدا هاتووە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 198

نُزُلٗا مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِۗ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيۡرٞ لِّلۡأَبۡرَارِ ١٩٨

(ابرار) كۆی (بار) و(بر)ـه، واتە: ئەوانەی كەچاكەكارن، كەمەبەست لەتەقوا وخواپەرستی هەمان چاكەكردنە، هەندێك دەڵێن: ئەبرار بەو كەسانە دەگوترێت كەئازار بەهیچ كەسێك ناگەیەنن. ابن جزى: ١/ ١٧٠.
پرسيار: مەبەست لە(ابرار) چ كەسانێكە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 199

وَإِنَّ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَمَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِمۡ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ

لەبەر ئەوەی كەبیروباوەڕیان ڕاستەقینە بوو، بۆیە بەسوود بوو، جا ئەو باوەڕە بەسوودە ترسان لەخودای بەدیاری بۆ خاوەنەكەی هێناوە.. یەكێك لەنیشانەكانی ترسان وملكەچی ئەوان لەبەرامبەر خوای گەورەدا ئەوەیە كە (لا يشترون بآيات الله ثمنًا قليلًا)آل عمران: ١٩٩ نیشانە وئایەتەكانی خوا بەپارەیەكی كەم نافرۆشن، دونیا پێش دین ناخەن، وەك چۆن لەڕێ لادەران وایان كردووە، واتە: ئەوانەی كەئەو ئایەتانەیان پەنهان دەكرد كەلەلایەن خوداوە دابەزیبوو، لەبەرامبەر ئەوەدا بڕە پارەیەكی كەمیان وەردەگرت، بەڵام ئەمانی تر (واتە: ئەوانەی كەلەخوا ترسن ودینیان بەدونیا نەگۆڕیوەتەوە. و) لەڕاستەقینە تێگەیشتون وزانیویانە كەگەورەترین زیان ئەوەیە كەمرۆڤ لەجیاتی ئایین وقیامەتی نەبڕاوە، بەدونیایەكی كاتی ڕازی ببێت. سەعدى: ١٦٣.
پرسيار: ئيمانى ڕاستەقينە چ نيشانەيەكى هەيە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 200

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱصۡبِرُواْ وَصَابِرُواْ وَرَابِطُواْ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ٢٠٠

خوای گەورە ئەم سورەتەی بەم ئایەتە كۆتایی پێهێنا كەدەیەمین ئامۆژگاریە لەو كۆمەڵە ئامۆژگاریانەی كەسەركەوتنی بەسەر دوژمنان لەدونیادا ودەست كەوتنی ناز ونیعمەتەكانی قیامەتی لەخۆ گرتووە، بۆیە خوای گەورە باوەڕدارانی هاندا بۆ سەبر كردن لەبەرامبەر جێبەجێ كردنی خواناسییەكان، مەبەست لەسەبر لەم ئایەتەدا خۆڕاگرییە. قورتوبى: ٥/ ٤٨٥.
پرسيار: ئەم ئايەتە چ مەرجێگى بۆ سەركەوتن بەسەر دوژمنان ودەسكەوتنى قيامەت باس كردووە؟

سووڕەتی آل عمران ئایەتەکان 0 - 200

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱصۡبِرُواْ وَصَابِرُواْ وَرَابِطُواْ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ ٢٠٠

ئەم ئایەتە مەرجی گیرابوونی نزای سەركەوتن بەسەر كافرانی فێری باوەڕداران كردووە، هەروەها مرۆڤە ژیرەكانی بۆ ترسان لەخودای تاك وتەنها وهەمیشە زیندوو كاربەدەستی هەموو دونیا، یاداوەری كردووە. بیقاعى: ٢/ ٢٠٣.
پرسيار: خواى گەورە بەچ مەرجێك نزاى سەركەوتنى بەسەر كافران لەباوەڕداران وەردەگرێت؟