قورئان

هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە

١٠٥ ١٠٥
١٠٦ ١٠٦

١٠٧ ١٠٧

١٠٨ ١٠٨

١٠٩ ١٠٩

١١٠ ١١٠

١١١ ١١١

١١٢ ١١٢

١١٣ ١١٣

١١٤ ١١٤

١١٥ ١١٥

١١٦ ١١٦


١١٧ ١١٧
ﯿ ١١٨ ١١٨
Surah Header

349
سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 0 - 106

قَالُواْ رَبَّنَا غَلَبَتۡ عَلَيۡنَا شِقۡوَتُنَا

واتە: بەڵگە وموعجیزەمان بۆ هات، بەڵام ئێمە لەوە بەدبەختتر بووین كەباوەڕ بەو بەڵگە وموعجیزانە بهێنین وشوێنیان بكەوین. ابن كثير: ٣/ ٢٤٩.
پرسیار: باسى مەترسى بەدبەختى بكە؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 0 - 106

قَالُواْ رَبَّنَا غَلَبَتۡ عَلَيۡنَا شِقۡوَتُنَا وَكُنَّا قَوۡمٗا ضَآلِّينَ ١٠٦

باشترین ڕاڤە وتەفسیرێك كەبۆ ئەم ئایەتە كرابێت ئەوەیە كە: هەوا وئارەزووەكانمان زاڵبوون بەسەرماندا. جا چونكە چێژ وئارەزووی دونیایی مرۆڤ بەرەو بەدبەختی پەلكێش دەكەن، بۆیە هەر لەسەرەتاوە بەبەدبەختی ناویان هێنرا.. هەندێكیش دەڵێن: (مانا وتەفسیری ئایەتەكە ئاوایە. و) سەبارەت بەخۆیان خۆش گومان بوون وبەرامبەر بەخەڵكی بەدگومان بوون. بەغەوى: ١٥/ ٩١.
پرسیار: بۆچى چێژ وخۆشى دونيايى بەبەدبەختى ناوبراوە؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 109 - 110

إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٞ مِّنۡ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰحِمِينَ ١٠٩ فَٱتَّخَذۡتُمُوهُمۡ سِخۡرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوۡكُمۡ ذِكۡرِي وَكُنتُم مِّنۡهُمۡ تَضۡحَكُونَ ١١٠

بەپێی ئەم ئایەتە دەبێت مرۆڤ خۆی لەگاڵتە كردن وڕابواردن بەمرۆڤی لاواز وهەژار وهەروەها خۆ خەریك كردن بەكاری بێ سوود، بپارێزێت، چونكە ئەو كارانە مرۆڤ لەخوای گەورە دوور دەخەنەوە. قورتوبى: ١٥/ ٩٥.
پرسیار: گاڵتە كردن وڕابواردن بەمرۆڤى هەژار ولاواز چ مەترسيەكى هەيە؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 109 - 110

إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٞ مِّنۡ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَا وَأَنتَ خَيۡرُ ٱلرَّٰحِمِينَ ١٠٩ فَٱتَّخَذۡتُمُوهُمۡ سِخۡرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوۡكُمۡ ذِكۡرِي وَكُنتُم مِّنۡهُمۡ تَضۡحَكُونَ ١١٠

لە ڕستەی (إنه كان فريق من عبادي)وشەی (إن) ئەوە پیشان دەدا كەئەوەی بووەتە هۆی چوونە دۆزەخی ئەوانە بریتییە لەگاڵتە كردن وڕابواردن بەباوەڕدارە لاواز وبێ دەسەڵاتەكان، ئەوانەی كەدەیانگوت: (ربنا آمنا فاغفر لنا وارحمنا وأنت خير الراحمين)؛ كافرەكان لەدونیادا گاڵتەیان بەبڕوادارە لاواز وبێ دەسەڵاتەكان دەكرد، ئەو كارە وای لەوان كرد لەخوای گەورە غافڵ وبێ ئاگا ببن، لەئەنجامدا دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ. شەنقيتى: ٥/ ٣٦٠.
پرسیار: گاڵتە كردن وڕابواردن بەباوەڕدارە هەژارەكان چ سەرەنجامێكى خراپى هەيە؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 112 - 113

قَٰلَ كَمۡ لَبِثۡتُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ عَدَدَ سِنِينَ ١١٢ قَالُواْ لَبِثۡنَا يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖ فَسۡـَٔلِ ٱلۡعَآدِّينَ ١١٣

ئامانج ئەوەیە كەبەئاگا بهێنەوە وبیر بكەنەوە كەتەمەنی كورت وكوفریان بووەتە هۆی ئەوەی كەسزایەكی دوور ودرێژ ونەبڕاوە یەخەیان بگرێت. ابن عەتيە: ٤/ ١٥٨.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە لەقيامەتدا پرسيارى تەمەن لەكافرەكان دەكات؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 115 - 116

أَفَحَسِبۡتُمۡ أَنَّمَا خَلَقۡنَٰكُمۡ عَبَثٗا وَأَنَّكُمۡ إِلَيۡنَا لَا تُرۡجَعُونَ ١١٥ فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلۡمَلِكُ ٱلۡحَقُّۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡكَرِيمِ ١١٦

(فتعالى الله) واتە: خوای گەورە پاك وبەرییە لەو گومانە ناشیرینانەی كەببنە هۆی ناتەواوی وعەیب وعار بۆ دانایی خودا و(خودای گەورە لەوە گەورەترە كەلەو جۆرە ناتەواوی وعەیب وعارانەی هەبێت. و). سەعدى: ٥٦٠.
پرسیار: بۆچى دواى باسكردنى گومانى خەڵكى، خواى گەورە فەرمووى: (فتعالى الله)؟

سووڕەتی مؤمنون ئایەتەکان 0 - 117

وَمَن يَدۡعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرۡهَٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلۡكَٰفِرُونَ ١١٧

ئەم سورەتە بەباسی ڕزگاربوون وسەرفەرازی باوەڕداران دەستی پێكرد وبەباسی ڕسوایی وڕزگارنەبوونی كافران كۆتایی پێهات، بۆ ئەوەی مەودای زۆری نێوان بڕوادار وكافر دەربخات. ابن جزى: ٢/ ٧٩.
پرسیار: چ پەيوەندييەك لەنێوان سەرەتا وكۆتايى سورەتى (المومنون)دا هەيە؟