قورئان
ﯽ
ﱖ
ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ٤ ٤ ﭢ ﭣ ﭤ ٥ ٥ ﭦ ﭧ ﭨ
٦ ٦ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ٧ ٧ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ٨ ٨ ﭴ ﭵ ٩ ٩
ﭷ ﭸ ﭹ ١٠ ١٠ ﭻ ﭼ ﭽ ١١ ١١ ﭿ ﮀ ﮁ ١٢ ١٢ ﮃ ﮄ
ﮅ ١٣ ١٣ ﮇ ﮈ ١٤ ١٤ ﮊ ﮋ ١٥ ١٥ ﮍ ﮎ ١٦ ١٦
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ١٧ ١٧ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ١٨ ١٨ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ١٩ ١٩ ﮟ ﮠ ﮡ ٢٠ ٢٠ ﮣ ﮤ ﮥ ٢١ ٢١ ﮧ ﮨ
ﮩ ﮪ ٢٢ ٢٢ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ ٢٣ ٢٣ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ
٢٤ ٢٤ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ٢٥ ٢٥ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ٢٦ ٢٦ ﯢ ﯣ
ﯤ ٢٧ ٢٧ ﯦ ﯧ ٢٨ ٢٨ ﯩ ﯪ ٢٩ ٢٩ ﯬ ﯭ ٣٠ ٣٠ ﯯ
ﯰ ٣١ ٣١ ﯲ ﯳ ﯴ ٣٢ ٣٢ ﯶ ﯷ ﯸ ٣٣ ٣٣ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ٣٤ ٣٤ ﰀ ﰁ ٣٥ ٣٥ ﰃ ﰄ ٣٦ ٣٦ ﰆ
ﰇ ﰈ ﰉ ﰊ ﰋ ٣٧ ٣٧ ﰍ ﰎ ﰏ
٣٨ ٣٨ ﰑ ﰒ ٣٩ ٣٩ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ٤٠ ٤٠
عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ ١ أَن جَآءَهُ ٱلۡأَعۡمَىٰ ٢ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ ٣ أَوۡ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكۡرَىٰٓ ٤ أَمَّا مَنِ ٱسۡتَغۡنَىٰ ٥ فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ ٦ وَمَا عَلَيۡكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ ٧ وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسۡعَىٰ ٨ وَهُوَ يَخۡشَىٰ ٩ فَأَنتَ عَنۡهُ تَلَهَّىٰ ١٠
لێرەدا مەبەست ئەو سوودە گەورەیەیە كەلەناردنی پێغەمبەران وئامۆژگاری ئامۆژگاریكەرەكان وەدەست دێت، واتە: پێویستتر ئەوەیە ڕوو لەكەسێك بكەیت كەخۆی بەپێی خۆی هاتووە بۆ لای تۆ وخۆی بەئاتاج دەزانێت، هەرچی ڕووكردنی تۆشە لەو كەسەی كەساماندارە وخۆی بەئاتاج نازانێت ووا دەزانێت ئاتاجی كەس نییە وبەبەمەستی خێر وچاكە هیچ پرسێك ناكات وگوێ بەكەسی لەو گرنگتر نادەیت، ئەوە كارێك نییە كەشیاوی تۆ بێت، چونكە ئەگەر ئەو خۆی خۆی پاك وخاوێن نەكاتەوە، ئەوە تۆ هیچت لەسەر نییە ولەسەر خراپەكارییەكانی ئەو تۆ لێكۆڵینەوەت لەگەڵدا ناكرێت، ئەو باسانەی كەلەسەر ئەم بنەمایە كرا ئەوە دەگەیەنن كەنابێت واز لەشتێك بهێنین كەزانراوە ولێی دڵنیاین لەبەر خاتری شتێك كەهێشتا بەدڵنیاییەوە نازانی ڕوو دەدات یان نا! هەروەها نابێت لەبەر بەرژەوەندییەكی خەیاڵیی واز لەبەرژەوەندییەك بهێنین كەبەدڵنیاییەوە بەرژەوەندییە. سەعدى: ٩١١.
پرسیار: لەم ئايەتانەدا ئەوە بۆ بانگخواز دەردەكەوێت كەدەبێت گرنگى بەئەو شتانە بدات كەلەپێشن، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسۡعَىٰ ٨ وَهُوَ يَخۡشَىٰ ٩ فَأَنتَ عَنۡهُ تَلَهَّىٰ ١٠
لە ڕاستیدا خوای گەورە گلەیی لەپێغەمبەری خوا(ﷺ) دەكات لەبەر ئەوەی پشتی لەكەسێك كرد كەباوەڕی هێناوە، لەسەر ئەوە گلەیی لێ نەكردووە كەتەشریفی بردووەتە لای بێباوەڕێك وئومێدی ئەوەی هەبووە كەباوەڕ بهێنێت!. ئالوسى: ١٥/ ٢٤٣.
پرسیار: لەچيرۆكى «ابن أم مكتوم»ى نابينادا كەبە نییەتى ڕێنوێنى هاتە خزمەت پێغەمبەر(ﷺ)، خواى گەورە چ گلەييەكى لەپێغەمبەر(ﷺ) كرد؟
كَلَّآ إِنَّهَا تَذۡكِرَةٞ ١١ فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ ١٢ فِي صُحُفٖ مُّكَرَّمَةٖ ١٣ مَّرۡفُوعَةٖ مُّطَهَّرَةِۢ ١٤ بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ ١٥ كِرَامِۢ بَرَرَةٖ ١٦
(كلَّا إنها تذكرة) واتە: قورئان،(بأيدي سفرة * كرام بررة)واتە: ئەو فریشتانەی كەچاكەكار وبەقەدر وبەنرخ وبەڕێزن وئاكار وڕەفتاریان لەلوتكەی جوانیدایە، كەواتە: ئەو كەسەی خۆی بەهەڵگری قورئان دەزانێت دەبێت ئاكار وڕەفتاری جوان ودروستی هەبێت (هەر كەسێك خۆی بەهەڵگری قورئان بزانێت وئاكاری وڕەفتاری وەك قورئان نەبێت، ئەوە نابێت تانە لەقورئان بدرێت، بەڵكو هەموو تانە وگلەییەك ڕووبەڕووی خودی كەسەكە دەكرێتەوە، نەك قورئان. و). ابن كثير: ٤/ ٤٧٢.
پرسیار: خواى گەورە باسى هەندێك ئاكار وسيفەتى ئەو فريشتانەى كرد كەهەڵگرى قورئانن، ئەو مرۆڤانەى كەهەڵگرى قورئانن وقورئانيان لەبەرە، دەبێت چ سوودێك لەم ئايەتانە ببينن؟
مِنۡ أَيِّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥ ١٨ مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ ١٩
واتە: خوای گەورە ئەم كافرەی لەچ شتێك دروست كردووە وا ئەم كافرە خەریكی خۆبەزلزانی وتەكەبورە! بەجۆرێكی تر: سەرتان لەدروستبوونی سوڕ بمێنێت! (من نطفة خلقه) ئەوی لەئاوێكی قیزەونی بێ نرخی ومردوو چاك كردووە، دەی بۆ لەبارەی خۆیەوە بەهەڵەدا دەچێت؟ حەسەن دەفەرمووێت: ئەوانە بۆچی خۆیان بەزل وگەورە دەزانن وبادیهەوان وفیس دەنوێنن؟ مەگەر نازانن دوو جار لەڕێڕەوی میزەوە هاتوون؟ قورتوبى: ٢٢/ ٧٩.
پرسیار: بۆچى شياو نییە بۆ مرۆڤ كەباديهەوا بێت وخۆى بەگەورە بزانێت؟
ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقۡبَرَهُۥ ٢١
واته: مرۆڤی كردووە بەخاوەن گۆڕ، لەگۆڕا ئەسپەردە دەكرێت ووەك ئاژەڵەكان نییە وتەرمەكەی ڕێزی لێ دەگیرێت وهەروا لەسەر زەوی فڕێ نادرێت، تا ئەوانەی كەدەیبینن قێزی لێ بكەنەوە وجڕ وجانەوەر ودڕندە وباڵندە بیخۆن. ئالوسى: ١٥/ ٢٤٧.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە ئەسپەردە كردنى مرۆڤى وەك ناز ونيعمەت هەژمار كردووە؟
مِنۡ أَيِّ شَيۡءٍ خَلَقَهُۥ ١٨ مِن نُّطۡفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ ١٩ ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ ٢٠ ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقۡبَرَهُۥ ٢١
بە سەرنجدان لەم ئایەتانەی سەرەوە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كەمرۆڤ سەرەتا ئاوێكی بۆگەن وبێ نرخ بووە ودواییش دەبێت بەتەرمێكی بۆگەن وكرم دەیخوا، لەنێوان ئەم دوو ماوەیەشدا خۆی كاری بۆگەن وچەپەڵ دەكات ودەبێتە هەڵگری چەپەڵی وپیسی، بەڵام خوای گەورە مرۆڤی بەهۆی زانستەوە بەڕێز كردووە، ئەمەش وا دەخوازێ كەمرۆڤ سوپاسی خودای لەسەر بكات، نەك بادیهەوا بێت ولوتبەرزی بنوێنێت وكافر ببێت. بيقاعى: ٢١/ ٢٦٢.
پرسیار: گەورەيى وبەڕێزيى مرۆڤ لەبەر چ هۆكارێكە؟
فَلۡيَنظُرِ ٱلۡإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ ٢٤
خوای گەورە فەرمانی داوە پەند لەخۆراك وەربگرین كەچۆن دروستی كردووە وبەهۆی سۆز ومیهرەبانی خۆیەوە ئامادەی كردووە، بۆیە دەبێت شوكر وسوپاسی خوا بەجێ بهێنین ولەتاوان ونافەرمانی وكوفر بێزمان بێتەوە وخۆمانی لێ بپارێزین. ابن جزى: ٢/ ٥٣٨.
پرسیار: مرۆڤ لەسەيركردنى خواردەمەنى چ پەندێك وەردەگرێت؟