قورئان
ﮧ
ﱌ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ٧٨ ٧٨ ﭠ ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ٧٩ ٧٩ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ
ﭱ ﭲ ﭳ ٨٠ ٨٠ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ٨١ ٨١ ﮅ ﮆ ﮇ
ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ
ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ٨٢ ٨٢ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ
ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٨٣ ٨٣ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ
ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
٨٤ ٨٤ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ٨٥ ٨٥ ﯛ
ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ
ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ٨٦ ٨٦ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ
ﯾ ٨٧ ٨٧ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ﰇ ﰈ
ﰉ ﰊ ﰋ ﰌ ﰍ ﰎ ﰏ ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ٨٨ ٨٨
وَإِنَّهُۥ لَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٧٧
قورئان مایەی سۆز وڕەحمەتە بۆ باوەڕداران، چونكە كاتێك بەهۆی قورئانەوە ڕێنوێنی دەكرێن وڕێگای ڕاست دەدۆزنەوە، لەدونیادا چاك دەبن وكارەكانیان ڕاساڵ دەبێت ویەكێتی لەناویاندا دروست دەبێت، لەپاشەڕۆژیشدا بەبەهەشت دەگەن. ابن عاشور: ٢٠/ ٣١.
پرسیار: قورئان چۆن دەبێتە مايەى سۆز وبەزەيى؟
وَإِنَّهُۥ لَهُدٗى وَرَحۡمَةٞ لِّلۡمُؤۡمِنِينَ ٧٧
لەگەڵ ئەوەدا كەقورئان مایەی سۆز وبەزەییە بۆ هەموو جیهان، بەڵام تەنها باسی باوەڕداران كراو بەتایبەتی ناویان هێنرا، چونكە تەنها ئەوان سوود لەقورئان وەردەگرن. ئالوسى: ١٠/ ٢٢٩.
پرسیار: قورئان مايەى سۆز وبەزەييە بۆ هەموو جيهان، بۆچى تەنها باسى باوەڕداران كرا وبەتايبەتى ناويان هێنرا؟
فَتَوَكَّلۡ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنَّكَ عَلَى ٱلۡحَقِّ ٱلۡمُبِينِ ٧٩
(مانای ئایەتەكە لەتەفسیری م هەژارەوە: دەسا خۆت بەخوا بسپێرە، بەڕاستی تۆ وا لەسەر حەقی ئاشكرای. و).
(المُبِينِ) واتە: ڕوون. هەر كەسێك لەسەر هەق بێت -لە كاتێكدا خەڵك بۆ هەق بانگ دەكات ویاردەدەری هەقە- لەچاو خەڵكی تردا زیاتر شیاوی ئەوەیە كەتەوەككولی هەبێت وپشت بەخوا ببەستێت، چونكە لەسەر ڕێگایەكە كەبێگومان ڕێگایەكی ڕاست ودروستە وهیچ گومانێكی تێدا نییە ولەخوار وخێچی پارێزراوە. سەعدى: ٦٠٩.
پرسیار: تەوەككول چ پەيوەنديەكى لەگەڵ ئەوەدا هەيە كەپێغەمبەر(ﷺ) لەسەر ڕێگايەكى ڕاست وڕێكە؟
إِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ ٨٠
(إنك لا تسمع الموتى)(الموتی) واتە: كافرەكان، چونكە بیر ناكەنەوە ووەك مردوو بێ هەست وبێ ئاوەزن(ولا تسمع الصم الدعاء)واتە: ئەو كافرانەی كەلەئاست بیستن ووەرگرتنی پەند وئامۆژگاریدا وەك كەڕن، كاتێك بەرەو خێر وچاكە بانگ دەكرێن پشت هەڵدەكەن وەك بڵێی گوێیان لەهیچ نییە. قورتوبى: ١٦/ ٢٠٥.
پرسیار: بۆچى كافرەكان بەمردوو وكەڕ چوێنران؟
وَوَقَعَ ٱلۡقَوۡلُ عَلَيۡهِم بِمَا ظَلَمُواْ فَهُمۡ لَا يَنطِقُونَ ٨٥
قەتادە دەفەرمووێت: لەكاتێكدا هیچ بەڵگەیەكیان نییە، ئیتر چۆن دەتوانن قسە بكەن؟ بەغەوى: ٣/ ٤١٨.
پرسیار: بۆچى كافرەكان بێدەنگ دەبن وهيچ ناڵێن؟
إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ ٨٦
واتە: بڕیارم داوە كەبیروباوەڕیان بەردەوام لەتازەبوونەوەدا بێت، كەواتە هەموو ڕۆژێك لەوپەڕی بەرزی وبڵندیدایە. بيقاعى: ١٤/ ٢٢٢.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە دەستەواژەى (يؤمنون)ـى بەفيعلى موزاريع هێنا؟
صُنۡعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِيٓ أَتۡقَنَ كُلَّ شَيۡءٍۚ إِنَّهُۥ خَبِيرُۢ بِمَا تَفۡعَلُونَ ٨٨
لە هەموو دروستكراوەكانی خوای گەورەدا دانایی وحیكمەتێك هەیە، وەك خۆی دەفەرمووێت: خوای گەورە ئاتاجی هیچ شتێكی ئەم دونیایە نییە، كەواتە ئەو داناییە دوو شت لەخۆ دەگرێت، یەكەم: داناییەك كەبۆ خودی خوای گەورە دەگەڕێتەوە، واتە خوای گەورە خۆی پێی خۆشە شت دروست بكات وئافرێنەر بێت. دووەم: داناییەك كەپەیوەندی بەبەندەكانەوە هەیە، واتە: ناز ونیعمەتێكە بۆ ئەوان كەپێی دڵخۆش ببن وتام وچێژی لێ وەربگرن. الجامع الكلام: ٥/ ٦٨.
پرسیار: هەرشتێك كەخواى گەورە دروستى كردووە حيكمەت وداناييەكى تێدايە، ئەو حيكمەت وداناييە دوو شت لەخۆى دەگرێن ئەو دوو شتە چين؟