قورئان
ﮧ
ﱋ
ﭚ ﭛ ٢٣ ٢٣ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ
ﭡ ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ
ﭫ ﭬ ﭭ ٢٤ ٢٤ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ
ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ ٢٥ ٢٥ ﭾ
ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ٢٦ ٢٦ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ٢٧ ٢٧ ﮑ ﮒ ﮓ
ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ٢٨ ٢٨ ﮝ ﮞ
ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ٢٩ ٢٩ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ
ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ٣٠ ٣٠ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ٣١ ٣١
ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ
ﯡ ٣٢ ٣٢ ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ
ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ٣٣ ٣٣ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ
ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ٣٤ ٣٤
ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ﰅ ﰆ ٣٥ ٣٥
إِنِّي وَجَدتُّ ٱمۡرَأَةٗ تَمۡلِكُهُمۡ وَأُوتِيَتۡ مِن كُلِّ شَيۡءٖ وَلَهَا عَرۡشٌ عَظِيمٞ ٢٣ وَجَدتُّهَا وَقَوۡمَهَا يَسۡجُدُونَ لِلشَّمۡسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيۡطَٰنُ أَعۡمَٰلَهُمۡ فَصَدَّهُمۡ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمۡ لَا يَهۡتَدُونَ ٢٤
لە حەزرەتی ئەبوبەكرەوە دەگێڕنەوە فەرموویەتی: كاتێك هەواڵی ئەوە گەیشتە پێغەمبەری خوا(ﷺ) كەكچی كیسرای فارس حوكمی وڵاتی فارس دەكات وپادشایانە، فەرمووی: لن یفلح قوم ولوا أمرهم إمرأة. صحیح البخاری/ ٤٤٢٥ و٧٠٩٩. واتە: هەر گەل ووڵاتێك ژن بەرپرسیان بێت، خۆشبەخت وڕزگار نابن. بەغەوى: ٣/ ٤٩٩.
پرسیار: يەك سوود لەم ئايەتە وەربگرە وباسى بكە.
أَلَّاۤ يَسۡجُدُواْۤ لِلَّهِ ٱلَّذِي يُخۡرِجُ ٱلۡخَبۡءَ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِ وَيَعۡلَمُ مَا تُخۡفُونَ وَمَا تُعۡلِنُونَ ٢٥
واتە: دەبێت ئەو زاتە بپەرستن كەهەموو كەماڵێك هی ئەوە، (پەرستنەكەتان بریتی بێت) لەسەجدە؛ چونكە سەجدە مایەی هۆگری ونزیك بوونەوە وسەرای موناجات ونیشانەی ئاخر خێرییە، بێگومان ئەگەر ئەو كافرانە سەجدەیان بۆ خوا ببردایە خوای گەورە ڕێنوێنی دەكردن، چونكە نوێژ (كە سەجدە بەشێكە لەنوێژ. و) مرۆڤ لەخراپەكاری وگەندەڵی دەگێڕێتەوە وئیتر شەیتانیش ئومێدی پێیان نەدەما. بيقاعى: ١٤/ ١٥٢.
پرسیار: سەجدە بردن بۆ خواى گەورە چ كاريگەرييەكى لەسەر مرۆڤى باوەڕدار هەيە؟
۞قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقۡتَ أَمۡ كُنتَ مِنَ ٱلۡكَٰذِبِينَ ٢٧
ڕستەی(أصدقت أم كنت من الكاذبين) بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەدەبێت پێشەوا وسەركردە عورز وبیانووی ژێردەستەكانی بەهەند وەربگرێت وئەگەر بیانوو وبەهانەیان هەبوو، ئەوە بەهیچ جۆرێك سزایان نەدات، وەك چۆن حەزرەتی سولەیمان پەپووسڵێمانەی بەخشی ولەبەر ئەوەی بیانوویەكی شیاو وپەسەندی هەبوو سزای نەدا. بەغەوى: ٣/ ٤٥٩.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەروە كەيەكێك لەسيفەتەكانى پێغەمبەران (عليهم الصلاة والسلام) ئەوە بووە كەهەرگيز پەلەيان نەكردووە وپاش لێكۆڵينەوەيەكى باش بڕياريان داوە.
قَالَتۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡمَلَؤُاْ أَفۡتُونِي فِيٓ أَمۡرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمۡرًا حَتَّىٰ تَشۡهَدُونِ ٣٢
ئەم ئایەتە كراوەتە بەڵگە بۆ ئەوەی كەسوننەتە وپێویستە سەركردە ڕاوێژ بەكەسانی شارەزا بكات وڕا وبۆچوونیان وەربگرێت. ئالوسى: ١٠/ ١٩٢.
پرسیار: كارە گرنگەكان چۆن بەڕێوە دەچن؟
إِنَّهُۥ مِن سُلَيۡمَٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٣٠
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كەسوننەت لەسەرەتای نووسینا بنووسین (بسم الله الرحمن الرحیم). سەعدى: ٦٠٤.
پرسیار: لەسەرەتاى نووسينا سوننەتە چ شتێك بنووسين؟
وَإِنِّي مُرۡسِلَةٌ إِلَيۡهِم بِهَدِيَّةٖ فَنَاظِرَةُۢ بِمَ يَرۡجِعُ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٣٥
قەتادە دەفەرمووێت: خوای گەورە سۆز وبەزەیی خۆی بڕژێنێت بەسەر ئەم ژنەدا ولێی ڕازی ببێت، هەم لەسەردەمی باوەڕ وهەم لەسەردەمی هاوەڵپەرستیدا زۆر ژیر ودانا بوو، دەیزانی كەدیاریی كاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە. ابن عباس وخەڵكی تریش دەفەرمون: (ئەو ژنە. و) بەگەلەكەی گوت: ئەگەر دیارییەكەی وەرگرت ئەوە دڵنیابن پادشایە، ئەو كاتە لەگەڵیدا دەجەنگین، ئەگەریش وەری نەگرت ئەوە پێغەمبەرە ودەبێت گوێڕایەڵی لێ بكەین. ابن كثير: ٦/ ١٩٠.
پرسیار: ڕەفتارى دانايانە زۆر جار دەبێتە مايەى ڕێنوێنى، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
وَإِنِّي مُرۡسِلَةٌ إِلَيۡهِم بِهَدِيَّةٖ فَنَاظِرَةُۢ بِمَ يَرۡجِعُ ٱلۡمُرۡسَلُونَ ٣٥
پادشاكەی یەمەن (واتە: ئەو ژنەی كەپادشا بوو. و) بەخەڵكەكەی گوت: ئەم پیاوە تاقیدەكەینەوە وبڕێك شتی بەنرخ وگرانبەهای بۆ دەنێرین. ئەگەر پادشا بێت ئەوە دڵی بەدیارییەكان خۆش دەبێت، ئەگەریش پێغەمبەر بێت ئەوە بەو دیارییانە دڵخۆش نابێت، بەڵكو كاتێك ڕازی دەبێت كەبچینە سەر ئایینەكەی، جا دوای ئەوە دیارییەكی گەورەی بۆ حەزرەتی سولەیمان نارد. ابن جزى: ٢/ ١٣٠.
پرسیار: ئەو ژنە كەپادشا بوو چۆن توانى حەزرەتى سولەيمان تاقى بكاتەوە؟ لەم ئايەتەوە چ خاڵێكى گرنگت دەست دەكەوێت؟