قورئان
ﮖ
ﱃ
ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ٨٠ ٨٠ ﭣ ﭤ ﭥ
ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ٨١ ٨١ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ
ﭼ ٨٢ ٨٢ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ
ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ
ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ٨٣ ٨٣ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ
ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ٨٤ ٨٤
ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ
٨٥ ٨٥ ﮮ ﮯ ﮰ ﮱ ﯓ ٨٦ ٨٦ ﯕ ﯖ ﯗ
ﯘ ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ
ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ ﯤ ﯥ ٨٧ ٨٧ ﯧ ﯨ
ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ
ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ
ﯼ ﯽ ﯾ ﯿ ﰀ ﰁ ﰂ ﰃ ﰄ ٨٨ ٨٨
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلۡقُواْ مَآ أَنتُم مُّلۡقُونَ ٨٠
حەزرەتی موسا (سەلامی خوای لەسەر بێت) بۆ ئاشكرا كردنی هێز ودەسەڵاتی خۆی بەجادووگەرەكانی فەرموو: سەرەتا دەست پێ بكەن وجادووی خۆتان جێبەجێ بكەن! چونكە داب ودەستوور وایە ئەو كەسە یارییەكە دەست پێ دەكات كەلەبەرامبەرەكەی بەهێزترە، بەتایبەت ئەو كارانەی كەپشتیان بەفرت وفێڵ وچاوبەست بەستووە، جا ئەوانە دەیانەوێت زووتر دەست پێ بكەن وزووتر خەڵكی بخەنە ژێر كاریگەری خۆیانەوە وسەرسامیان بكەن. ابن عاشور: ١/٢٥٤.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى موسا بەجادووگەرەكانى فەرموو: سەرەتا ئێوە دەست پێ بكەن؟
فَلَمَّآ أَلۡقَوۡاْ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئۡتُم بِهِ ٱلسِّحۡرُۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبۡطِلُهُۥٓ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصۡلِحُ عَمَلَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ٨١
جادووگەران ئەو خراپەكارانەن كەدەیانەوێت ژیری وئاوەزی خەڵكی خراپ بكەن، بۆ ئەوەی خەڵكی شوێنیان بكەون ودەسەمۆی ئەوان ببن وهۆكاری ئەو كارانەی ئەوان نەزانن ولێیان ڕوون نەبێت، لەئەنجامدا ببنە ئامێرێك بەدەست جادووگەرانەوە وهیچ ڕێگایەكیان بۆ چاكسازی وچاكردنەوەی خۆیان نەبێت، هەرچی ئەو جادووگەرانەی سەردەمی حەزرەتی موسایە ئەوانە لەهەمووان خراپەكارتر بوون، چونكە هەوڵی ئەوەیان دەدا كەبانگەشەی ئایین وڕێگای خواپەرستی تێك بدەن وبرەو بەشیرك وگومڕایی بدەن. ابن عاشور: ١١/ ٢٥٧.
پرسیار: جادووگەرەكان لەخراپەكاريدا جياوازن، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصۡلِحُ عَمَلَ ٱلۡمُفۡسِدِينَ ٨١
هەموو خراپەكارێك وایە، كاتێك كارێك دەكات، یان فرت وفێڵێك دەكات، یان دەیەوێت كەسێك بخاپێنێت، ئەوە بێگومان كارەكانی پووچەڵ وبەتاڵ دەبنەوە، جا ئەگەر لەسەرەتاشدا بۆ ماوەیەك برەوی هەبێت، بەڵام لەئاكامدا هەر پووچەڵ دەبێتەوە ولەناو دەچێت، هەرچی چاكەكارانیشە واتە: ئەوانەی كەبەمەبەستی ڕەزامەندی خودا كار دەكەن وئەو كار وكردەوە وهۆكارانە دەگرنە بەر كەبەسوودن وفەرمانیان پێكراوە، ئەوا خوای گەورە كاریان ڕاست دەهێنێت وپلەیان بەرەو باڵا وباڵاتر دەبات وبەردەوام لەگەشەدان. سەعدى: ٣٧١.
پرسیار: كار وكردەوەى چاك وكار وكردەوەى خراپ چ سەرەنجامێكيان هەيە؟
فَمَآ ءَامَنَ لِمُوسَىٰٓ إِلَّا ذُرِّيَّةٞ مِّن قَوۡمِهِۦ
واتە: (تەنها) كۆمەڵێك لەگەنجانی نەوەی ئیسرائیل (باوەڕیان پێ هێنا).. حیكمەت لەوەشدا كەتەنها كۆمەڵە گەنجێك لەناو بەنی ئیسرائیلدا باوەڕیان پێ هێناوە ئەوەیە كە: نەوە ونەتیژە وگەنجەكان باشتر هەق وڕاستەقینە وەردەگرن وخێراتر كار بەهەق دەكەن، بەپێچەوانەی مرۆڤە پیرەكان وئەوانەی كەساڵانێكی دوور ودرێژ لەسەر كوفر بوون، چونكە ئەوانە بەهۆی ئەوەی ماوەیەكی زۆر بیروباوەڕی پووچ لەناو دڵەكانیاندا گەشەی كردووە، لەچاو گەنجەكاندا زۆر لەهەق وڕاستییەوە دوورن. سەعدى: ٣٧١.
پرسیار: بۆچى زۆربەى ئەوانەى كەباوەڕيان بەحەزرەتى موسا هێنابوو گەنج ولاو بوون؟
فَقَالُواْ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلۡنَا رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٨٥
واتە: ئەوانە بۆ ئازاردانی ئێمە بەهێز مەكە، بۆ ئەوەی نەڵێن: ئەگەر ئەمانە لەسەر هەق بوونایە ئەوا ئێمە سزامان نەدەدان! جا بەهۆی ئەوەوە بكەونە ناو فیتنە وتاقیكردنەوە و(فریوی شەیتان بخۆن. و). ابن جزى: ١/ ٣٨٦.
پرسیار: حەزرەتى موسا وگەلەكەى بەچ مەبەستێك ئەم نزايەيان دەكرد؟
فَقَالُواْ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلۡنَا رَبَّنَا لَا تَجۡعَلۡنَا فِتۡنَةٗ لِّلۡقَوۡمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ٨٥ وَنَجِّنَا بِرَحۡمَتِكَ مِنَ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ ٨٦
پێش خستنی (تەوەكول وپشت بەستن بەخودا) بەسەر نزاكەدا هەرچەندە ئەوە دەردەخات كەفەرمانبەرداری حەزرەتی موسایان كردووە، ئاماژەشە بۆ ئەوەی كەمرۆڤی بانگخوزا دەبێت نزاكانی لەسەر بناغە وهیمی تەوەكول وپشت بەستن بەخوای گەورە بونیاد بنێت، چونكە بەو جۆرە لەگیرابوونەوە نزیكترە وبۆ ئەوەش كەگومان نەبرێت كەنزا وتەوەككول پێچەوانەی یەكترن، چونكە پشت بەستن بەخودا یەكێكە لەهۆكارەكان گەیشتن بەئامانج. ئالوسى: ١١/ ٢٢٦.
پرسیار: ئايا تەوەكول وپشت بەستنى ڕاستەقينە دژى نزا وپاڕانەوەيە؟
فَلَا يُؤۡمِنُواْ حَتَّىٰ يَرَوُاْ ٱلۡعَذَابَ ٱلۡأَلِيمَ ٨٨
ئەم تووك ونەفرەتەی حەزرەتی موسا لەئەنجامی توڕەبوونی حەزرەتی موسا بوو، ئەو توڕەبوونەی حەزەرتی موساش لەبەر ڕەزامەندی پەروەردگار وسەركەوتنی ئایینەكەی خودا بەسەر فیرعەون وگەلەكەیدا بوو، جا دوای ئەوەی حەزرەتی موسا بۆی ئاشكرا بو كەفیرعەون ودارودەستەكەی هەرگیز ڕێنوێنی وەرناگرن نەفرەت وتووكی لێكردن، وەك چۆن حەزرەتی نوح تووك ونەفرەتی لەكافرانی سەردەمی خۆی كرد وفەرمووی: ﴿وَقَال نُوحٞ رَّبِّ لَا تَذَرۡ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ دَيَّارًا ٢٦ إِنَّكَ إِن تَذَرۡهُمۡ يُضِلُّواْ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓاْ إِلَّا فَاجِرٗا كَفَّارٗا ٢٧﴾ [نوح: 26- 27].واتە: نوح فەرمووی: پەروەردگارا! هیچ یەك لەكافران لەسەر ڕووی زەوی مەهێڵەوە، چونكە ئەگەر ئەوانە بهێڵیتەوە بەندەكانت گومڕا دەكەن وجگە لەنەوە ونەتیژەی خراپەكار وكافر، كەسی تر ناهێننە دونیا. ابن كثير: ٢/ ٤١١.
پرسیار: بۆچى حەزرەتى موسا تووك ونەفرەتى لەفيرعەون وگەلەكەى كرد؟