قورئان
ﮕ
ﱃ
ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ ﭢ
ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ
ﭰ ١١٨ ١١٨ ﭲ ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ
ﭹ ١١٩ ١١٩ ﭻ ﭼ ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ
ﮁ ﮂ ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ
ﮊ ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ
ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ ﮘ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ
ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ
ﮦ ﮧ ﮨ ﮩ ﮪ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ ﮰ
١٢٠ ١٢٠ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ ﯙ ﯚ
ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ ﯣ
ﯤ ١٢١ ١٢١ ﯦ ﯧ ﯨ ﯩ ﯪ ﯫ ﯬ
ﯭ ﯮ ﯯ ﯰ ﯱ ﯲ ﯳ ﯴ ﯵ ﯶ
ﯷ ﯸ ﯹ ﯺ ﯻ ﯼ ﯽ ١٢٢ ١٢٢
وَعَلَى ٱلثَّلَٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ وَضَاقَتۡ عَلَيۡهِمۡ أَنفُسُهُمۡ وَظَنُّوٓاْ أَن لَّا مَلۡجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيۡهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡ لِيَتُوبُوٓاْۚ
وەرگیرانی تەوبە لەلایەن خوداوە، بەپێی پەشیمانی وئاخ وداخی بەهێزی بەندەكانیەتی، كەسێك كەگوێ ناداتە تاوان ودوای كردنی تاوانێك ئاخ وخەفەت ناخوا ودڵگران نابێت، ئەوە تەوبەكەی وەرناگیرێت، جا با خۆیشی وا بزانێت وەرگیراوە.. نیشانەی خێر وچاكە ولاچوونی سەختی ئەو كاتەیە كەدڵ بەتەواوی بەسترابێت بە(یادی) خودای گەورەوە ولەدروستكراوەكانی خودا جوێ بێتەوە (واتە: غەیری خودا دڵ بەهیچ شتێك نەسپێرێت ودڵ بەهیچ شتێك نەدات. و). سەعدى: ٣٥٤.
پرسیار: ئەم ئايەتە بەڵگەيە بۆ كام يەك لەپايە مەزنەكانى تەوبە؟
وَعَلَى ٱلثَّلَٰثَةِ ٱلَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّىٰٓ إِذَا ضَاقَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلۡأَرۡضُ بِمَا رَحُبَتۡ وَضَاقَتۡ عَلَيۡهِمۡ أَنفُسُهُمۡ وَظَنُّوٓاْ أَن لَّا مَلۡجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيۡهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيۡهِمۡ لِيَتُوبُوٓاْۚ
( وَظَنُّوٓاْ أَن لَّا مَلۡجَأَ مِنَ ٱللَّهِ إِلَّآ إِلَيۡهِ ) واتە: دڵنیا بوونەوە كەجگە لەپەنای خودا هیچ پەنایەكی تر نییە تا پەنای بۆ ببەن، ئیتر وازیان لەهەرچی شتە هێنا ودواتر خوای گەورە لێیان خۆشبوو، چونكە خوای گەورە ئەوانی بینی كەچۆن خۆیان داوەتە پەنای خودا وچۆن لێی دەپاڕێنەوە، عادەتی خوای گەورەش وەهایە لەگەڵ ئەوانەی كەخۆشی دەوێن هەر كاتێك ئەوانە كارێكی وەهایان كرد كەشیاوی ئەوان نەبێت، خوای گەورە بەجۆرێك لەجۆرەكانی پەردە دەخاتە نێوان خۆی وئەوانەوە، تا ئەو كاتەی تامی تاوان دەچێژن وئیتر بەچاوی دڵ خودا نابینن (واتە: تام وشیرنیی خواپەرستیان لێ دەبڕێت. و) دواتر (واتە: دوای ئەوەی پەشیمان بوونەوە وتەوبەیان كرد وپەنایان بۆ خوا بردەوە. و) خوای گەورە بارانی میهرەبانی خۆی دەڕێژێت بەسەریاندا. ئالوسى: ٦/ ٥٢.
پرسیار: چ كاتێك خواى گەورە لەتاوانى بەندە خۆشەويستەكانى دەبوورێت؟
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَكُونُواْ مَعَ ٱلصَّٰدِقِينَ ١١٩
لەوانەیە مەبەست لەڕاستگۆیی ڕاستگۆیی زمان بێت، چونكە ئەو سێ كەسە ڕاستگۆ بوون وبیانوی درۆینەیان بۆ خۆیان دانەتاشی، خوای گەورە سوودی ڕاستگۆیەكەیانی بۆ گەڕاندنەوە ولێیان خۆشبوو. لەوانەشە بابەتەكە لەوە فراوانتر بێت ومەبەست لەڕاستگۆیی، ڕاستگۆیی بێت لەزمان وكردار ونییەت ومەبەست. ابن جزى: ١/ ٣٧٢.
پرسیار: ڕاستگۆيى، سيفەتێكى زۆر مەزنە ومەبەستەكەى لەماناكەى فراوانترە، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ لَا يُصِيبُهُمۡ ظَمَأٞ وَلَا نَصَبٞ وَلَا مَخۡمَصَةٞ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَطَـُٔونَ مَوۡطِئٗا يَغِيظُ ٱلۡكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنۡ عَدُوّٖ نَّيۡلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُم بِهِۦ عَمَلٞ صَٰلِحٌۚ
خوای گەورە بەگوێرەی ماندوبوونی بەندەكانی، پاداشت بەبەندەكانی دەداتەوە، وەك خۆی فەرموویەتی: (ذلك بأنهم لا يصيبهم ظمأ ولا نصب) (واتە: چونكە هەرچی لەتینگی ومانگی -كە لەڕای خوا توشیان دەبێت خودا بەچاكە بۆیان دەنووسێت ـ. و) پێغەمبەری خوا(ﷺ) بەدایە عائیشەی فەرموو: «إِنَّ لَكِ مِنَ الْأَجْرِ قَدْرَ نَصَبِكِ وَنَفَقَتِكِ». واتە: بەڕاستی تۆ هێندەی ماندوبوون وتێكۆشانت پاداشتت بۆ دەنووسرێت. الجامع الكلام: ٣/ ٤٦١.
پرسیار: باوەڕدار دەگات بەپاداشتى ئەو سەختى وناڕەحەتيانەى كەچەشتوونى، ئەم بابەتە ڕوون بكەرەوە.
لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَحۡذَرُونَ ١٢٢
باسی ئامانجی زانستی كرد، ئاماژەی بەوەداوە كەئەگەر كەسێك ئامانجی لەزانست خۆبەزلزانین وخۆهەڵكێشان بێت، ئەوە ئەو كەسە توشی گومڕاییەكی گەورە بووە. بیقاعى: ٣/ ٤٠٣.
پرسیار: تێڕوانينت لەبارەى ئەو زانستەوە چییە كەترسان لەخوداى لەگەڵدا نەبێت؟
وَمَا كَانَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةٗۚ فَلَوۡلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرۡقَةٖ مِّنۡهُمۡ طَآئِفَةٞ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَحۡذَرُونَ ١٢٢
ابن عباس دەفەرمووێت: دوای ئەوەی خوای گەورە لەجەنگی تەبوكدا باسی عەیب وعاری دووڕووەكانی كرد، كاتێك پێغەمبەری خوا(ﷺ) مەفرەزەی بۆ ئەملاولا دەنارد باوەڕداران هەر هەموویان پێكەوە دەڕۆیشتن بۆ جەنگ وپێغەمبەریان(ﷺ) بەتەنها بەجێ دەهێشت، ئیتر خوای گەورە ئەم ئایەتەی ناردە خوارەوە كەخۆی لەخۆیدا نەفی كردنە، بەڵام بەمانا نەهی دێت. (مانای ئایەتەكە ئاوایە) با لەهەموو تیرە وهۆزێكدا هەندێك بچن بۆ جەنگ وهەندێكیش لەخزمەت پێغەمبەردا(ﷺ) بمێننەوە، بۆ ئەوەی ئەو كۆمەڵەی كەماونەتەوە فێری قورئان وفەرمودە وئەو شتانەی كەفەرزە وهەروەها فێری بڕیارەكانی شەرع ببن، جا هەر كاتێك ئەوانی تر گەڕانەوە ئەمانە چ شتێك لەپێغەمبەر(ﷺ) فێربوون بەوانی بڵێن بۆ ئەوەی ئەوانەی وەك مەفرەزە دەرچوون بزانن دوای ئەوان چ ئایەتێك دابەزیوە. بەغەوى: ٢/ ٤٠٣.
پرسیار: بۆچى خواى گەورە فەرمانى كرد هەمووان پێكەوە نەچن بۆ جەنگ وهەندێك لەخزمەت پێغەمبەردا(ﷺ) بمێنێتەوە؟
وَمَا كَانَ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةٗۚ فَلَوۡلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرۡقَةٖ مِّنۡهُمۡ طَآئِفَةٞ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوۡمَهُمۡ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيۡهِمۡ لَعَلَّهُمۡ يَحۡذَرُونَ ١٢٢
ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەپێویستە لەسەر هەموو كۆمەڵێك ئەوانەی كەئامادەگییان تێدایە بچن ڕێگای زانست بگرنەبەر، چونكە ناكرێت وناگونجێت هەر هەموویان برۆن بۆ خوێندن، چونكە بەرژەوەندی كۆمەڵگا تێك دەچێت، ئەمە لایەنە ڕواڵەتیەكەی، لایەنە شاراوەكەیشی ئەوەیە كەهەر هەموو ئەو خەڵكە ئامادەیی ئەوەیان تێدا نییە بچن بۆ خوێندن. ئالوسى: ٦/ ٥٢.
پرسیار: ئايا دەكرێت كۆمەڵگا هەر هەمووى ڕوو لەخوێندن بكات وواز لەكاروبارى تر بهێنن؟ بۆچى؟