قورئان
ﮓ
ﱁ
ﭙ ﭚ ﭛ ﭜ ﭝ ﭞ ﭟ ﭠ ﭡ
ﭢ ﭣ ﭤ ﭥ ﭦ ﭧ ﭨ ﭩ ﭪ ﭫ
ﭬ ﭭ ﭮ ﭯ ﭰ ﭱ ﭲ
ﭳ ﭴ ﭵ ﭶ ﭷ ﭸ ﭹ ﭺ ﭻ ﭼ
ﭽ ﭾ ﭿ ﮀ ﮁ ١٦٠ ١٦٠
ﮃ ﮄ ﮅ ﮆ ﮇ ﮈ ﮉ ﮊ
ﮋ ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ
ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖ ﮗ
١٦١ ١٦١ ﮙ ﮚ ﮛ ﮜ ﮝ ﮞ ﮟ ﮠ
ﮡ ﮢ ﮣ ﮤ ﮥ ﮦ ﮧ ﮨ
ﮩ ١٦٢ ١٦٢ ﮫ ﮬ ﮭ ﮮ ﮯ
ﮰ ﮱ ﯓ ﯔ ﯕ ﯖ ﯗ ﯘ
ﯙ ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ ﯡ ﯢ
ﯣ ﯤ ﯥ ﯦ ﯧ ١٦٣ ١٦٣
وَظَلَّلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلۡغَمَٰمَ وَأَنزَلۡنَا عَلَيۡهِمُ ٱلۡمَنَّ وَٱلسَّلۡوَىٰۖ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡۚ وَمَا ظَلَمُونَا وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ ١٦٠
(وَمَا ظَلَمُونَا)واتە: ئەو كاتەی كەسوپاسی خوای گەورەیان نەكرد وئەوی كەخوای گەورە لەسەری فەرز كردبوون، جێبەجێیان نەكرد، ئەوە ستەمیان لەخۆیان كرد (وَلَكِن كَانُوا أَنفُسَهُم يَظلِمُونَ)؛ بەڵكو ستەمیان لەخۆیان كرد، چونكە هەموو چاكەكانیان لەدەست دا وخۆیان خستە ناو چەقی شەڕ وخراپە وسزای پەروەردگارەوە. سەعدى: ٣٠٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە كام يەك لەستەمكردن لەخۆيان باس دەكات؟
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ قَوۡلًا غَيۡرَ ٱلَّذِي قِيلَ لَهُمۡ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَظۡلِمُونَ ١٦٢
لەم ڕستەیەدا (فبدل الذين ظلموا منهم)، هاتووە، بەڵام لەسورەتی (البقرە)دا وشەی (منهم) نەهاتووە، جا لەم سورەتەدا بۆیە ئەو وشەیە زیاد كراوە تا خوای گەورە ڕایگەیەنێت كەهەموویان ئەو قسانەیان نەگۆڕیبوو، ئەم بابەتە لەسورەتی بەقەرەدا بەكورتی باسكرا، چونكە لەوێشدا ئایەتەكە بۆ ئەوە هاتبوو كەسەركۆنەیان بكات، بۆیە وشەی (منهم)ی نەهێنا بۆ ئەوەی گومانیان لا دروست بكات كەهەر هەموویان ئەو كارەیان كردووە وئیتر بترسن، چونكە عاقیبەت وئاكامی هەندێك تاوان گەردنی هەندێك بێتاوانیش دەگرێت (وەك لەكوردیدا دەڵێن: تەڕ ووشك پێكەوە دەسوتێن. و). ابن عاشور: ٩/ ١٤٥.
پرسیار: بۆچى وشەى (منهم) لەم ئايەتەدا هاتووە، بەڵام لەئايەتەكەى سورەتى بەقەرەدا نەهاتووە؟
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ قَوۡلًا غَيۡرَ ٱلَّذِي قِيلَ لَهُمۡ
جا كەئەوان قسەیەكی سووك وئاسان بگۆڕن، بێگومان ئەوە كار وكردەوەشیان گۆڕیوە وگومان لەوەدا نییە. سەعدى: ٣٠٦.
پرسیار: ئەم ئايەتە پيرۆزە بەڵگەيە لەسەر ئەوەى كەجوولەكەى ستەمكار خويان بەدژايەتى فەرمانەكانى خوداوە گرتووە، ئەم باسە ڕوون بكەرەوە.
فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡ قَوۡلًا غَيۡرَ ٱلَّذِي قِيلَ لَهُمۡ فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَظۡلِمُونَ ١٦٢
هەر كاتێك خوای گەورە ناز ونیعمەتێك بەپیاوێك یان ژنێك بدات وئەو كەسە سوپاسی خودای لەسەر نەكات، ئەوا خوای گەورە ئەو ناز ونیعمەتەی لێ دەسێنێتەوە، ئیتر ئەو كەسە پێی خۆش بێ یان پێی ناخۆش بێت، جیاوازیشی نییە چ كەسێكە وكێیە.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەسوپاس نەكردنى خودا لەبەرامبەر ناز ونيعمەتەكانى، كارێكى مەترسيدارە.
وَسۡـَٔلۡهُمۡ عَنِ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَتۡ حَاضِرَةَ ٱلۡبَحۡرِ إِذۡ يَعۡدُونَ فِي ٱلسَّبۡتِ إِذۡ تَأۡتِيهِمۡ حِيتَانُهُمۡ يَوۡمَ سَبۡتِهِمۡ شُرَّعٗا وَيَوۡمَ لَا يَسۡبِتُونَ لَا تَأۡتِيهِمۡۚ كَذَٰلِكَ نَبۡلُوهُم بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ ١٦٣
لەم ئایەتەدا هەڕەشەیەكی ئێجگار گەورە كراوە لەو كەسانەی كەبەمەبەستی كاری تاوان وگوناهـ فێڵ بەكار دەهێنن، هەڕەشە لەوانە كراوە كەزانا نین وبەرگی زانایان دەپۆشن، چونكە زاناو فەقیهـ كەسێكە كەبەهەموو شێوەیەك لەخواترسە، ئەمانە چەند نموونەیەكن لەو كارانەی كەفرت وفێڵی تێدا بەكار دەهێنن: مامەڵە كردن بەو شتانەی كەڕیبای تێدایە، مارەبەجاش، چاك كردنەوەی تەڵاقێك كەسێ بەسێ كەوتبێت بەجۆرێك لەجۆرەكان كەلەشەرعەوە دوور بێت وچەند نموونەیەكی تریش لەم جۆرانە هەن كەهەموویان تاوانی گەورەن وئەگەر خەڵكی ئەم فرت وفێڵانە بەكار بهێنن ئەوا لەوپەڕی ناپەسەندی وناڕەوایەتیدایە، جا چ بگات بەوەی كەبەرامبەر زاتێكی مەزن فرت وفێڵ بەكار ببرێت كەئاگای لەهەموو وردەكارییەك ونییەتی ناو دڵی هەمووانە. الجامع الكلام: ٣/ ٢١٥.
پرسیار: بەپێى ئەم ئايەتە ئەوە ڕوون بكەرەوە كەفرت وفێڵ كردن لەشەرعدا تاوانێكى زۆر گەورەيە.
وَسۡـَٔلۡهُمۡ عَنِ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَتۡ حَاضِرَةَ ٱلۡبَحۡرِ إِذۡ يَعۡدُونَ فِي ٱلسَّبۡتِ إِذۡ تَأۡتِيهِمۡ حِيتَانُهُمۡ يَوۡمَ سَبۡتِهِمۡ شُرَّعٗا وَيَوۡمَ لَا يَسۡبِتُونَ لَا تَأۡتِيهِمۡۚ كَذَٰلِكَ نَبۡلُوهُم بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ ١٦٣
خوای گەورە هەواڵی ئەوەی پێ ڕاگەیاندین كەئەوانی بەهۆی تاوان وخراپەكاریەوە تاقی كردووەتەوە، تاوانەكانیان بەم جۆرە بوو: ئەو ڕۆژەی كەڕاوە ماسییان لێ قەدەغە بوو، ماسی زۆر دەردەكەوت، ئەو ڕۆژەش كەبۆیان ڕەوا بوو ڕاوە ماسی بكەن، ماسی دەرنەدەكەوت، ڕێك وەك ئەو كەسەی كەئیحرامی پۆشیوە وڕاوی لێ قەدەغە كراوە، جا لەو كاتەدا كەئیحرامی پۆشیوە ئاژەڵی كێوی دەردەكەوێت، بەڵام كاتێك ئیحرامی لەبەرا نییە هیچ ئاژەڵێك دەرناكەوێت، یان وەك ئەو بازرگانەی كەخراوەتە ژێر تاقیكردنەوەوە، تەنها یەك كەسی دەست دەكەوێت كەمامەڵەی لەگەڵدا بكات، ئەویش مامەڵە بەشتی ڕیبادارەوە دەكات، جگە لەو كەسە كەسی تری دەست ناكەوێت تا مامەڵەی لەگەڵدا بكات. الجامع الكلام: ٣/ ٢١٥.
پرسیار: ئەوە ڕوون بكەرەوە كەتاوان وخراپەى خەڵكى ئەو شوێنە بووە هۆى ئەوەى كەلەلايەن خوداوە تاقى بكرێنەوە.
وَسۡـَٔلۡهُمۡ عَنِ ٱلۡقَرۡيَةِ ٱلَّتِي كَانَتۡ حَاضِرَةَ ٱلۡبَحۡرِ إِذۡ يَعۡدُونَ فِي ٱلسَّبۡتِ
دەیانگوت: ئێمە كوڕ ونەوە وخۆشەویستی خوداین، چونكە ئێمە لەنەوەی خۆشەویستی خودا ئیبراهیمین، لەنەوەی ئیسرائیل (یەعقوب)یش، هەروەها لەنەوەی موساین ولەنەوەی عوزەیری نەوەی موساین، ئێمە نەوەكانی ئەوانین، خوای گەورە بەپێغەمبەری(ﷺ) فەرموو: ئەی پێغەمبەری خودا(ﷺ)! لەبارەی ئەو شار ولادێیە لەوان بپرسە كە: بۆچی بەهۆی تاوانەكانیانەوە سزای ئەوانم دا؟ ئەم سزادانە بەهۆی گۆڕاندنی یەكێك لەلقەكانی شەریعەت بوو. قورتوبى: ٩/ ٣٦٢.
پرسیار: خزمايەتى لەگەڵ پێغەمبەراندا نابێتە هۆى ئەوەى كەخواى گەورە سزاى بەندەيەكى خراپ ونافەرمانى خۆى نەدات، ئەم باسە لەژێر رۆشنايى ئايەتەكەدا ڕوون بكەرەوە.